تشرینی دووه‌م 17, 2019 08:11 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی یەکگرتنی ئیسلامی: جیهانی ئیسلام دەبێ بۆ بەرەڤانی کردن لە مزگەوتی ئەقسا هەڵوێستێکی لێبڕاوانە بگرێتە بەر

سی و سێهەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی شەوی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە تاراندا کاری خۆی کۆتایی پێ هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، بەشدارانی سی و سێهەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم کۆنفرانسەدا ، دەست درێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەفسا، ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان لە چوارچێوەی سەودای سەدەیان ئیدانە کردو خوازیاری  هەنگاوی بەکردەوەی وڵاتانی ئیسلامی بوون لەمەڕ بەرەڤانی کردن لەم مزگەوتە پیرۆزە.

لە بەیاننامەکەدا،دەست درێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەفسا، وەک پیلانێکی پڕمەترسی ناسێندراوە کە دەبێ وڵاتانی ئیسلامی لە بەرامبەری دا هەڵوێستێکی لێبڕاوانە دەرببڕن.

بەشدارانی سی و سێهەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم کۆنفرانسەدا هەروەها بیرئازادانی جیهانیان بۆ پشتگری کردن لە یەکتر لە هەوڵەکانیاندا لە ئاراستەی پشتیوانی لە بەرەی خۆڕاگری، پاراستنی سەربەرزی و کەرامەتی ئوممەتی ئیسلامی و هاوکاری بۆ بەرەنگار بوونەوەی دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی و ئەمریکا بانگێشتن کرد.

بەشدارانی سی و سێهەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی لە بەیاننامە کۆتاییەکەیاندا، شاڵاوەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززەشیان ئیدانەکردو لە سەر مافی فەلەستینییەکان بۆ وەڵامدانەوەی ئەو دەست درێژکارییانەو شکتاندنی ئاڵقەی گەمارۆکانی سەر کەرتی غەززە پێیان داگرت.

کەسایەتییەکانی بەشداری سی و سێهەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی لەم بەیاننامەیەدا هەروەها لە هەڵوێستە بنەمایی و پتەوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ بەرەڤانی کردن لە فەلەستین، مزگەوتی ئەقسا و بەرەی خۆڕاگری ڕێزیان گرت و دوژمنایەتی و هەنگاوی ناڕەواو شەڕی ئابووریی دەوڵەتی ئەمریکا دژی گەلی ئێرانیان شەرمەزار کرد.

سی و سێهەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی لە بە دروشمی « یەکگرتنی ئوممەتی ئیسلام بۆ بەرەڤانی کردن لە مزگەوتی ئەقسا» بە ئامادە بوونی 400 کەس لە کەسایەتییە سیاسییەکان، بیرمەندان و زانکۆییەکان لە 90 وڵاتی جیهانەوە لە ماوەی ڕۆژانی پێنج شەممەو هەینی و شەممە لە تاراندا بەڕێوە چوو.