تشرینی دووه‌م 17, 2019 17:24 Asia/Tehran
  •  شەمخانی:شکست هینانی نانەوەی ئاژاوە لە لوبنان بە وشیاری خەڵک و بەرپرسانی ئەم وڵاتە

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران گوتی: ستراتژیای نانەوەی ئاژاوە بە وشیاری خەڵک و بەرپرسانی لوبنان شکستی خوارد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئژیرنا؛"عەلی شەمخانی"  سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران  ڕۆژی یەکشەممە لە دیداری"شیخ نەعیم قاسم" جێگری بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لە تاران بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی لوبنان گوتیشی:  دوای رووخانی داعش وەکوو مۆهرەی نائەمن کردنەوەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لەناوچە، سیستێمی زاڵیەتی  خوازبە دوای نانەوەی قەیرانەکانیی تازەیە لە ناوچەکە دا.

 شەمخانی بە ڕێزگرتن لە تەگبیر و هەڵوێستە حەکیمانەکانی"سەید حەسەن نەسرۆڵڵا"  سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، لەم بزوتنەوەیە وەکوو ناوەندی پاوەجێی و ئاسایشت خولقێنەر لە لوبنان وناوچەکە یادی کرد.   سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران هەروەها جەختیکرد لە سەر درێژەی پشتگری  هەموولایانەی ئێران لە ڕەوتی مۆقاومە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرەشەکانی ڕژیمی زایۆنی. جێگری بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان یش بە ڕێزگرتن لە پشتگریی بێ وەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هۆکارانی چالاک لە هێلی پێشەوەی خەبات دژی رژیمی زایۆنی،بەڕاشکاوی گوتی: حیزبوڵڵای لوبنان بە ئیلهام وەرگرتن لە مۆقاومەی بێ وینەی گەلی ئێران بەرامبەر هەرەشەکان و گوشارەکانی ئەمریکا هەرگیز ئیزن نادات ڕژیمی زایۆنی دەستی ڕابگات بە ئامانجە مەترسیدارەکانیی لە ناوچەکە دا.