تشرینی دووه‌م 18, 2019 07:12 Asia/Tehran
  • وڵامی ئێران بە لێدوانی دەستێوەردەرانەی پۆمپئۆ

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو لە کاردانەوە بە داکۆکی کردنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گەڵ هەندێ ئاژاوەگێڕ گوتی : هەنگاوی هەندێ ئاژاوەگێڕ و تێکدەری بەرداکۆکیی کەسانی وەک پۆمپئۆ ، بە هیچ جۆر لە گەڵ شێواز و ئاکاری زۆرینەی حەماوەری تێگەیشتوو و بەرچاوڕوونی ئێران یەک ناگرێتەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەید عەباس موسەوی وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم جۆرە داکۆکی و لێدوانانە جەختی کردەوە ، خەڵکی مەزنی ئێران بە باشی دەزانن کە ئەم جۆرە لێدوانە ریاکارانە هیچ هاوخەمیەکی ڕاستگۆیانەی تێدا نیە .

 وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە نیازی وەیشوومی حکومەتی ئەمریکا بە تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە حاند خەڵکی ئێران ، گوتی سەیرە ، هاوخەمی لە گەڵ خەڵکێک دەکرێ کە لە ژێر گوشاری تیرۆریسمی ئابووریی ئەمریکادان و بەر لەوەش لە زمانی ئەو کەسە ، بە راشکاوی گوترابوو کە دەبێ خەڵکی  ئێران  برسی بکرێن تا لە هەمبەر ئێمەدا تەسلیم بن .

 مایک پۆمپئۆ کە وڵاتەی دۆسیەیەکی ئەستووری هەیە لە دەسوەردان لە کاروبری نێوخۆی ئێران شەوی رابردوو بە ئاماژە بە ناڕەزایەتیەکان لە هەندێ شاری ئێران بە هۆی گۆڕینی نرخی بەنزین یانگشەی ئەوەی کردبوو، واشنگتۆن لە خەڵکی ئێران پشتیوانی دەکات .

.................

 ئیتالیا

لافاو