تشرینی دووه‌م 27, 2019 16:22 Asia/Tehran
  • کەوتنە گەڕی ئاسنه ڕێی ئاسنی میانە- بوستان ئاوا لە لایەن سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوون لە ویستگەی ڕێگای ئاسنی بوستان ئاوا لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران، فەرمانی کەوتنە کار و کەڵک وەرگرتنی ڕەسمی لە هێڵی ئاسنی میانە - بوستان ئاوا ی دەرکرد.

ئەم هێڵە بە درێژایی ١٣٢ کیلومێتر لە وێستگەی میانە دەسپێدەبێت وبە تێپەڕین لە ڕێگای کوێستانیەوە، دەلکێت بە وێستگەی ڕێگای ئاسنی بوستان ئاوا. یەکەمین باری ڕەێلی نیشتمانی بەرهەم هێنانی زەوب ئاسنی ئەسفەهان لە ڕێگای ئاسنی بوستان ئاوا - میانە دانراوە. هەروەها بە ئامادەبوون وپیشوازی" حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، یەکەمین شەمەنەفەری موسافیر هەڵگری وێستگەی بوستان ئاوا بە ١٥٩ موسافیر ، بەرەو مەشەهدی پیرۆز لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران کەوتە ڕێی. ڕۆحانی پاش خستنە گەڕی ئەم گەڵاڵەیە ، سەفەری کرد بۆ گوندی بوومە لەرزە لیدراوی دەستجرد. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناو خەڵکی دەستجرد، بە پیداگری لەسەر ئەمەکە دەوڵەت لە هیچ کارێک بۆ یارمەتی گەیاندن ولابردنی گیرەوکێشەی خەڵک وناوچە بوومە لەرزە لیدراوەکان درێخی ناکات، وتی: دەوڵەت هەتا کۆتایی فریاکەوتن ، لابردنی گیرەوکێشەکان وئاوەدان کردنەوەی ناوچە زیان وێ کەوتووەکان ، لە تەنیشت بوومە لەرزە لیدراوەکان دا دەبێت. ڕۆحانی پیداگری کرد: ئازەربایجان ، بەردەوام لە هێڵی بەرایی بەرگری لە کیانی ئێرانی ئیسلامی دا بووە. " حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی سەردان لە ناوچە بوومە لەرزە لیدراوەکان وخستنە گەڕی گەڵاڵەکانی ئاوەدانی وگەشەیی پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە تەورێز.

سەرپەیڤ