تشرینی دووه‌م 30, 2019 07:52 Asia/Tehran
  • رەخنەی ئێران لە 70 ساڵ بێدەنگەی کۆمەڵگەی جیهانیی لە بەرامبەر تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی دژی فەلەستینیەکان

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ، 70 ساڵ داگیرکاریی رژێمی زایۆنی و 70 ساڵ بێدەنگەی کۆمەڵگەی جیهانیی لە بەرامبەر تاوانکاریەکانی ئەم رژێمەی ئیدانە کرد .

سەید عەباس موسەوی لە پەیامێکدا بۆ بۆنەی رۆژی جیهانیی یەکدەنگیی لە گەڵ گەلی فەلەستین ، لەسەر تویتەر نووسی : حەوت دەیە لە بێشەرمیی رژێمی زایۆنی و حەوت دەیە لە شەرمەزاریی کۆمەڵگەی جیهانیی لە داگیرکاری و تیرۆر ، دەسدرێژی ، تاوانکاری و تاڵان و جینۆسایدی دژی فەلەستیینەکان تێدەپەڕێ.

 لە 29 ی نوامبری 1947 دا کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان ، بڕیارنامەی نادادوەرانەی دابەشبوونی فەلەستینی واژۆ کرد  .

 لە ئایاری 1948 دا ، زایۆنیەکان تەنانەت نیوەی فەلەستینیان بە دانیشتوانی تەحەمول نەکرد و بە داگیر کردنی فەلەستین ، رێگایان گرت لە پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین تا ئەمڕۆ .

 لەبەر ئەوە کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە ساڵی 1977 دا رۆژی 29 ی نوامبری وەک رۆژی جیهانیی یەکدەنگیی لە گەڵ گەلی فەلەستین ناودێر کرد .

سەرپەیڤ