کانونی یه‌که‌م 01, 2019 15:44 Asia/Tehran
  •  گەییشتنی ٢٠ لۆری سەربازی دیکەی ئەمریکا لە ئێراق بۆ سووریا

سەرچاوەکانی سوری باسیان لە گەییشتنی پتر لە ٢٠ لۆری هەڵگری شەرئامێر و کەرەستە و ئامێرەکانی سەربازی سوپای ئەمریکا لە ڕێگای سنووری ئێراق بۆ خاکی سووریا.

 سەرچاوەکانی سوری ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند: لۆرییەکانیی لەشکەرییانی ترۆریستی ئەمریکایی هەڵگری یارمەتییەکانی لۆجێستیکی،لە عێراق گەییشتە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لەمدواییە پتر لە ٧٠ ترۆمبیلی سەربازی، شەرئامیڕ و لۆریی لەشکەرییە ئەمریکاییەکان لە ناوچەی ڕەمیلان نزیک کێلگە نەوتییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی ستانی حەسەکە سەقامگیر بوونە.

گەییشتنی کاروانی سەربازی ئەمریکا بە سوریا لە حالێکدایە کە داناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئۆکتۆبری ڕابردوو ئیدعای کرد، لەشکەرییانی ئەمریکایی لە سوریا دەکشێنەوە. چەند ڕۆژ دواتر، ترەمپ بە پێچەوانەی لێدوانەکانی پێشووتری،ئیدعای کرد، ژمارێک لە لەشکەرییانی ئەمریکایی"بۆ پشتگری لە نەوت" لە سوریا دەمێننەوە.

هەرلەم حاڵە دا،"بەشار جەعفەری" نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەمدواییە لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشت لەبارەی پرۆسەی سیاسی لە سوریا جەختیکرد: ئەمریکا بیرە نەوتییەکانیی سوریای داگیر کردووە و داهاتەکانی گەلی سوریا لە سێبەری بێدەنگی ئەنجوومەنی ئاسایشت بە تاڵان دەبات. 

سەرپەیڤ