کانونی یه‌که‌م 03, 2019 16:38 Asia/Tehran
  • رۆحانی: ئەمریکا ، وڵاتێکی ترۆریست و جەنایەتکار

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بە بایکۆتی کەم وێنەی ئەمریکا لەدژ گەلی ئێران، وتی: ئەمریکا وڵاتێکی جەنایەتکار و ترۆریستە.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێ شەممە هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، لە دیدارلەگەڵ ژمارێک لە کەمئەندامان لەتاران وتی: ئەمریکا بە سەپاندنی ئابلۆقەی کەم وێنە کە بەدانپێدانانی خۆیان قورسترین گوشاری ئابوری بوو، دەیویست گەلی ئێران بەچۆکدا بێنێ.

رۆحانی وتیشی: خەڵکی ئێران سەرباری هەموو زەخت وگوشاری ئابوریی قورس و بایکۆتی نادادگەرانە، مەزنایەتی خۆیان پاراست و بەخۆڕاگری و تەحەمول کردنی دژواریەکان، بارودۆخی دژواریان وەپشت سەرنا و سەرکەوتن.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە بەخۆڕاگریی گەلی ئێران، ئەمڕۆ بارودۆخ بەجۆرێکە کە ئەوان خۆیان لەهەوڵدان وتووێژ و دانوستان بکەن و پەیامی تایبەتی دەنێرن، وتی: ئەو پەیام و داواکارییانەی بەشێوەی تایبەتی دەینێرن بۆ دانوستان کردن، بەپێچەوانەی ئەو دروشمانەیە کە بەشێوەی گشتی دێهێننە ئاراوەو ئوروپییەکانیش کە واسیتەن، ئەوانە دەزانن.

سێی دیسەمبەر لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەکان وەک رۆژی جیهانیی کەمئەندامان ناودێرکراوە.

سەرپەیڤ