کانونی یه‌که‌م 04, 2019 15:11 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ئێران درێژە ئەدات بە خۆڕاگری و ڕاوەستاوی لە بەرانبەر بایکۆتکاران

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دوژمن لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو توندترین بایکۆتەکانی سەپاندووەتە سەر گەلی ئێرانی وتی: ئێران درێژە ئەدات بە خۆڕاگرت وڕاوەستاوی لە بەرانبەر بایکۆتکاران .

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە ب٢٦مین کۆبوونەوەی " بیمە وگەشە" لە تاران ، بە ئاماژەدان بەمەکە عەرەبستان وڕژێمی ئیسراییل هۆکاری سەرەکی دزە بەسەر ئەمریکا بۆ چوونە دەرلە بەرجام وتەشەنای زەخت وگوشارەکان لە دژی ئێران بوون پیداگرت: نەتەوەی ئێران بۆ سەربەخۆیی وسەربەرزیی وڵاتەکەیان هەتا مردن لە بەرانبەر دوژمنان ڕادەوەستن . ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران ڕێگای وتووێژەکانی دانەخستووە وتی: ئەگەر ئەمریکا بایکۆتە هەڵە، زاڵمانە، نایاساییەکان، وتیرۆریستیەکانی خۆی هەڵگرێت، دەسبەجێی سەرۆکانی پێنج کۆ یەک دەتوانن چاوپێکەوتن بکەن وئێرانیش هیچ کێشەیەکی نیە. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بەمەکە کەم کرانی وادە وبەڵێنە ناڤۆکیەکانی ئێران لە چوارچیوەی بەرجامە ڕایگەیاند: بنپێکەری بەرجام نەبووە. ڕۆحانی ئاماژەی دایە  ئاڵوزی وشڵە ژاوی ئاژاوەچیەکان لە ئێران ووتی: ئاژاوەچیەکان لە دان پیدانانەکانیان ئاشکرایان کرد کە بە شێوەی ڕێکخراو و گەڵاڵەڕێژی کراو لەم ڕوداوانە بەشداریان هەبووە.

سەرپەیڤ