کانونی یه‌که‌م 05, 2019 08:16 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەرکی یاسایی حکومەتی عێراق، داکۆکی لە کۆنسولخانەکانی ئێرانە

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرش کرانەسەر کۆنسولخانەی ئێران لە نەجەف، وتی: ئەرکی یاسایی حکومەتی عێراق، داکۆکی لە کۆنسولخانەکانی ئێرانە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی چوارشەممە لەنێو پەیامنێراندا، بەئاماژە بەوەی کە لە هێرش بۆسەر کۆنسولخانەی ئێران لە نەجەف، زیان لە دیپلۆماتەکان و هیچکام لە بەڵگەو سەنەدەکان نەکەوت بەڵام بینای کۆنسولخانەکە، خەساری زۆری پێ گەیشت، وتی: عێراق بەرپرسی قەرەبووی ئەو خەسار و زیانەیە کە لە کۆنسولخانە کەوتووە.

بینای کۆنسولخانەی ئێران لە نەجەفی ئەشرەف لەرۆژانی ڕابردوودا دووجار لەلایەن تاقمێک لە هێرشبەرانی دەمامکپۆش کە بەقسەی سەرچاوە خۆجێیەکان خەڵکی ئەو شارە نەبوون، ئاور درا.

پاش دەسدرێژی کرانەسەر کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەجەف، "محەممەد عەلی حەکیم" وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، داوای لێبوردنی کرد لە حکومەت و گەلی ئێران.

ئاژاوەگێڕان لە عێراق کە لە چەند حەوتەی ڕابردوودا هەواڵ و ڕاپۆرە بڵاوکراوەکان لەمەڕ ئەوەی باڵوێزخانەی چەند وڵاتی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس بڕەپارەیەکی زۆریان خستووەتەبەردەستیان، پێشتریش پەلاماری کۆنسولخانەکانی ئێران لە شاری بەسرەو کەربەلایان دابوو.