کانونی یه‌که‌م 05, 2019 18:00 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی توییتێڕیی زەریف بەرامبەر بە نامەی سێ وڵاتەکەی ئەورووپا بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەو بانگەشانەی کە لە نامەی سێ وڵاتە ئەورووپییەکە بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ئێران کراوە بە درۆودەلەسەیەک زانی بە مەبەستی خۆدزینەوەیان لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەبەرجامییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامێکدا لە ھەژماری توییتێرەکەی نووسی: تازەترین نامەی سێ وڵاتەکەی ئەورووپا بۆ کۆگەی گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی موشەکەکان، درۆیەکی ھیواکوژە بۆ شاردنەوەی ئەو لێنەھاتووییە ملشۆڕانەیەی خۆیان لەمەڕ ڕاپەڕاندنی کەمترین بەڵێنەکانیان لە ھەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای دانانی وێنەگەلێکی بەتاڵ کرانەوەی بڕیارنامەی ١٩٢٩ی ئەنجومەنی ئاسایشت و پەسەند کردنی ڕێککەوتنی بەرجام لەو ئەنجومەنەدا، جەختی کردووە: ئەگەر ترۆئیکای ئەورووپب تۆسقاڵێک ئابڕومەندیی جیھانیی دەوێت، دەتوانێ لە پاراستنی مافی دەستەڵاتی خۆی لە بڕیارداندا لە باتی ملکەچ کردن لە بەرامبەر ملھوڕایەتیی ئەمریکاوە دەست پێ بکات.