گیانلەدەسدانی 11 کەس لە شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی گاز
کانونی یهکهم 06, 2019 08:26 Asia/Tehran
یازدە کەس لە ئاهەنگێکی زەماوەنددا لە شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی گاز گیانیان لەدەستدا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، لەم رووداوەدا کە شەوی رابردوو روویدا بە هۆی تەقینەوەی کەپسولی گاز لە شاری سەقز 11 کەس گیانیان لەدەستدا .
بە وتەی سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لەم رووداوەدا 11 کەس لەوان 5 مناڵ و 5 ئافرەت کە لە ئاهەنگی زەماوندەکەدابوون گیانیان لە دەستدا و 38 کەسی دیکە بریندار بوون کە دەگووترێ سێ کەسیان لە بارێکی تەندروستی ناخۆش دان .
بە ناردنی تیمەکانی فریاگوزاری بۆ شوێنی کارەساتەکە ، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە .
پارێزگاری کوردستان ، بە دوای ئەم ڕووداوەدا ، ئەمڕۆ هەینی 15 ی سەرماوەزی لە پارێزگەی کوردستان وەک تازیەی گشتیی راگەیاند .