کانونی یه‌که‌م 06, 2019 14:30 Asia/Tehran
  • هاوسۆزی کردنی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لەگەڵ قوربانیانی ڕووداوی تەقینەوەی گاز لە پارێزگەی کوردستان

وتەبیژی دەوڵەتی ئێران بەبۆنەی گیان لەدەست دانی ١١کەس لە هاووڵاتیانی کوردو برینداربوونی ژوومارەیەکی دیکە لەمیانەی ئاهەنگی گۆڤەندو شایی لە شاری سەقزی پارێزگەی کوردستان سەرەخۆشی و پرسەی خۆی لە بنەماڵەو کەس و کاریان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا عەلی رەبیعی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە تویترەکەی دا نووسیویەتی : بەداخەوە ١١ هاووڵاتی بێ تاوانی کورد کە لە هۆڵی شایی کردن بۆ ژیانێکی سەرلەنوێ دا کۆببونەوە بەهۆی تەقینەوەی گاز گیانیان لەدەست داوەو ژوومارەیەکی بەرچاویش بریندار بوون، کە وەک وتەبێژی دەوڵەت سەرەخۆشی دەکەم لە هاووڵاتیانی کوردو بنەماڵەکانیان.

پارێزگاری کوردستانیش لەمیانەی بروسکەی سەرەخۆشی و پرسەکەی دا ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگەی کوردستانی وەک ڕۆژی ماتەمینی گشتی دیاری کردو ڕاشی گەیاند کە بەهمەن مرادنیا بەمەبەستی تاوتوێی لایەنەکانی ئەو ڕووداوەو دوایین دۆخی ڕوداوی تەقینەوەی کەپسوولی گاز لە تالارێکی زەماوەند و چاوپیکەوتن لەگەڵ بنەمالەی قوربانی و بریندارەکانی ئەو کارەساتە ئەمڕۆ هەینی سەردانی کوردستانی کردوە.

بەوتەی حسین خۆش ئیقباڵی جێگری پارێزگاری کوردستان ئەو رووداوە بەهۆی دزەی گاز لە کوورە گازیەوە ڕووی داوەو لەو ڕووداوەدا جگە لە گیان لەدەست دانی ١١ کەس لە میوانان ، ٣٨ کەسی دیکەش بریندار بوون کە بەهۆی بەڕێ کردنی ئیکیپی فریاکەوتن و ڕزگارکردن بۆ شوێنی ڕووداوەکە بریندارەکان ڕاگوێزراونە ناوەندە پزیشکیەکان.