کانونی یه‌که‌م 08, 2019 10:36 Asia/Tehran
  • ڕزگار بوونی زانستوەری ئێرانی لە زیندانی ئەمریکا

مەسعوود سلێمانی زانستوەری ئێرانی دوای تەحمووڵ کردنی ساڵێک بە بارمتە گرتن و زیندان کردنی نا یاسایی لە ئەمریکا ئازاد کرا و ڕادەستی کاربەدەستانی ئێرانی کرا .

بە هەوڵ و پێ و شوێنگرتنەکانی وەزارەتی دەرەوە وهاوکاری دامەزراوە  ئاسایشی و دادەوانیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە ڕەوتێکی دیپلوماتیکدا بە هاوکاری دەوڵەتی سوئیس مەسعوود سلێمانی ماموستای ئێرانی کە بە تۆمەتی پڕو پووچی بازدانی  بایکوتە نایاساییەکانی ئەمریکا گیرا بوو و زیاتر لە ساڵێک لە ئەمریکا زیندانی کرا بوو ئازاد کرا.

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ پێی و شوێن گرتنی ڕەوتی ئازاد کردنی مەسعوود سلێمانی سەردانی زوریخی کرد بوو. 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر نووسیبوی : " زۆر خۆشحاڵم کە دکتۆر مەسعوود سلێمانی و ئاغای وانگ بەمزوانە بە کەسوکاریان شاد دەبێتەوە.

زەریف : سپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە ئازاد کردنی دکتۆر سلێمانی ڕۆڵی ئیجابیان بووە، بەتایبەت دەوڵەتی سویس.

شیاوی ئاماژەیە، مەسعوود سلێمانی مامۆستای زانکوی تەربیەت مودەڕسی تاران و یەکێک لە زانستوەرانی هەڵکەوتەی ئێرانی لە نزیک ساڵێک لەمەوبەرەوە بە شێوەی نایاسایی لە ئەمریکا زیندانی کرا بوو.

 

سەرپەیڤ