کانونی یه‌که‌م 09, 2019 11:15 Asia/Tehran
  • زەریف : ئێران لە ئاستی بەڵێنی ئوروپا بە رێککەوتنی ناڤۆکی ناڕازیە

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامیی لە ئاستی بەڵێنی یەکیەتی ئوروپا و وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکیەتیە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ناڤۆکی ناڕازیە .

محەممەد جەواد زەریف رۆژی دوشەممە لە سەرەتای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی ئەستەموڵ لە دیمانیەکدا لە گەڵ هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیونی ئێران ، بە پێداگری لەسەرپێویستیی جێبەجێ کرانی ڕاستەقینەی رێککەوتنی ناڤۆکی لە لایەن لایەنەکانی ئەم رێککەوتنەوە گوتی : بابەتی ناڕەزایەتی  لە ئاستی بەڵێنەکانی یەکیەتی ئوروپا و وڵاتانی ئەندام لە حاند رێککەوتنی ناڤۆکی  لە لایەن ئێران ، چین و روسیا لە کۆمیسیۆنی ئەم رێککەوتنەدا بەراشکاوی باسکراوە .

 زەریف هەروەها بە ئاماژە بە کەمبوونەوەی پێبەندیەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا وتیشی : ئێران هەمیشە ئامادەیە لە کاتی جێبەجێ کرانی بە  تەواوەتیی بەڵێنەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی  لە لایەن  ئەوانیتر ، هەنگاوەکانی لەسەر بنەمای مدەی 36 بوەستێنێ .

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای بە ئەرێنی زانینی پەیوەستبوونی شەش وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا بە میکانیزمی تایبەتی دارایی ئوروپا و ئێران ناسراو بە ئینستێکسیش جەختی کردەوە : ئیمکانی جێبەجێ کرانی ئەم میکانیزمە لە داهاتوودا هەیە .

سەرپەیڤ