سەلامی : گەلی ئێران هەرگیز بۆ نەهێشتنی کێشە ئابووریەکان بەرەو دوژمنان ناچن
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی گوتی : هەموو کێشە ئابووریەکانی ئێران بە هۆی بایکۆت و هەڕەشەی ستەمکارانەی دوژمنانە و خەڵک هەرگیز بۆ رزگاربوون لەم کێشە و گرفتانە بۆ لای بایکۆت کەران ناچن .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەردار سەرلەشکەری پاسدار حسێن سەلامی رۆژی پێنجشەممە لە ئاهەنگێکدا لە تاران گوتیشی : دوژمنان هەوڵئەدەن کێشە و گرفتی جۆربەجۆر وەکوو پلان و ئاژاوە بۆ ئێرانی ئیسلامیی ساز کەن بەڵام دەبێ بزانن گەلی ئێران بە بەرچاوڕوونی هەموو نەخشە وەیشوومەکانی ئەوان پوچەڵ دەکەنەوە .
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی جەختی کردەوە : خەڵک تەواو وریان کە دوژمن تەنیا بە دوای تەسلیم کردن ، دواکەوتوو راگرتن ، هەژاری گشتیی و نائەمنیی ئێرانی ئیسلامیدایە و لەم رێگایەدا لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکات .
سەلامی وتیشی : گوشاری زۆرینەی دوژمنان دەبێتە هۆی راوەستاویی ، پتەوتر بوونی باوەڕ و ئیرادەی گەلی ئێران و لەمڕووەوە ئەمریکیەکان و هاوپەیمانانی ناوچەیی ئەوان دەبێ بە سیاسەتی خۆیاندا بچنەوە .