کانونی یه‌که‌م 13, 2019 16:23 Asia/Tehran
  • موسەوی: قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، نابەرپرسانەو دەست وەردەرانەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وتی: ئەو چەشنە لێدوانە دەستتێوەردەرانانەیەو ناتوانێ کار بکاتە سەر خەمساردیی ژمارێک وڵاتی ئوروپایی لەپێناو بە بەڵێنەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەروەها کاردانەوەی ناکارا بە ڕەوتی تیرۆریزمی ئابوریی ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەید عەبباس موسەوی دوێشەو(پێنج شەممە) وتی: چاوەڕوانی ئەوە لە بەرلین دەکرێ لەجیاتی گرتنەبەری هەڵوێستی ناپرۆفشناڵ و دوژمنکارانە، لەبەرچاوگرتنی بنەما وپرەنسیپە بەراییەکانی مافی مرۆڤ بەچاوی کراوە، گشتداگر و داڕێژراو لەسەر بنەمای شێوازێکی بێلایەنانە بخاتەنێو بەرنامەی کارەوە.

موسەوی بە پێداگریی لەسەر هەوڵ و ئیرادەی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بیستنی ڕوانگەی جیاجیای شارومەندانی، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاڵۆزیی وبشێویەکانی ئەم دواییەی وڵات، بێگومان ریزی دوژمنان و ئەنجامدەرانی کوشتاری خەڵکی بێتاوان و لایەنگرانی دەرەوەیی ئەوانی بەجیا زانیوە لە ڕوانگە دوژمنکاریەکان و بەسەرنجدان بە ئەنجامەکانی تاووتوێ و لێکۆڵینەوەکان، بڕیاری پێویست دەدا لەئاراستەی ڕێزنان لە مافی گەلی ئێران و هەروەها چەسپاندنی ئاسایشی پاوەجێ.

"هایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئاڵمان رۆژی پێنج شەممە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەو لە وەڵامدانەوە بە پرسیاری نوێنەرێکی پەرلەمانی ئاڵمان، ئیدیعای کرد بەسەدان کەس لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێراندا کوژراون و دەبێ سەرکوتکرانی پڕتوندوتیژیی ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە، ئیدانەو شەرمەزار بکرێ.

جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی چاکسازیی نرخی سوتەمەنی(بەنزین) لەئێران لە١٥ی نۆڤمبەرەوە، ناڕەزایەتی ئاشتیانەی خەڵک لەتاران و چەند شارێکی دیکەی ئێرانی بەدواوە بوو، بەڵام ژمارێک لە ئاژاوەچیە ڕاهاتوو ومەشق پێکراوەکان بەئامادەبوون لەنێو ناڕازییاندا زیانیان گەیاند بە سامانە گشتیی و تایبەتیەکان تەنانەت بانکەکان، ئورژانس، ئەمبوڵانسەکان وگواستنەوەی گشتی.

سەرپەیڤ