کانونی یه‌که‌م 14, 2019 17:37 Asia/Tehran
  • لاریجانی : ئێران وتورکیا دوو وڵاتی گرینگ و شوێندانەری ناوچەن

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: ئێران وتورکیا، دوو وڵاتی گرینگ و شوێندانەر لەناوچە دان.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران؛ "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رۆژی شەممە لە دیدار لەگەڵ "مستەفا شن توپ" سەرۆکی پەرلەمانی نیشتمانیی تورکیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی پەرلەمانە ئاسیاییەکان لە ئانتالیای تورکیا، وتی: پەیوەندیی تاران-ئانکارا زۆر دۆستانەو لێک نزیکەو دوو وڵات سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی ناوچە، بۆ وێنە ئاسایشی پاوەجێ، هاوهەڵوێستن.

سەرۆکی پەرلەمانی نیشتمانیی تورکیاش وتی: کۆبوونەوەی نێوان پەرلەمانەکانی ئاسیا، هەلێکی دەگمەنی ڕەخساند هەتا وڵاتانی جۆربەجۆر لەوان تورکیاو ئێران لەبارەی گرینگترین پرسە دوو قۆڵییەکان، وتووێژ بکەن.

"عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداربوون لە دوازدەیەمین کۆڕبەندی گشتیی پەرلەمانە ئاسیاییەکان، رۆژی شەممە لەسەرووی شاندێکدا سەردانی تورکیای کرد.

کۆمەڵی پەرلەمانە ئاسیاییەکان کە گەورەترین کۆمەڵە پاش یەکێتی نیوان پەرلەمانە جیهانییەکانە ، پەنجاو شەش پەرلەمان لەخۆدەگرێ و لەنێو ئەواندا چل و دوو وڵات ئەندامی هەمیشەیی و ١٤ وڵاتی ئەندام چاودێرن.

مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، دامەزرێنەری کۆمەڵی پەرلەمانە ئاسیاییەکانەو سکرتێرخانەی هەمیشەییشی لەتارانە.

سەرپەیڤ