کانونی یه‌که‌م 22, 2019 18:18 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندراوی نوێنەرانی کەمایەتیە ئایینی یەکان لەمەڕ شەرمەزارکردنیی بریارنامەی مافی مرۆڤی دژی ئێران

نوینەرانی کەمایەتیە ئایینی یەکانی نێو پارلمانیی شۆرای ئیسلامی ئێران بڕیارنامەی مافی مرۆڤی دژی ئێرانیان شەرمەزارو داوایان لە دەزگەی دیپلۆماسی"ش کرد،هاوکات لەگەڵ بەرگرتن لە هەڵوێستی ناڕەوای وڵاتانی دوژمن،پیلانی دژی ئێرانی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دا پووچەڵ بکەنەوە.

لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان،بریارنامەکانیی لیژنەی سێهەمی ئەم کۆگەیە لە دەستووری کار دانرا،یەکێ لە وان، بڕیارنامەی مافی مرۆڤی دژی ئێران بوو کە لەلایەن کەنەداوە ئاراستە کراوە. نوینەرانیی ئاشوورییەکان،کەلیمییان،زەرتەشتییان،مەسیحییەکانی ئەرمەنی باکوور و باشووری ئێران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئەمڕۆ یەکشەممە لەبەیاننامەیەک ڕایان گەیاند، بڕیارنامەی مافی مرۆڤی دژی ئێران ئەگەر چی لە ڕواڵەت دا ناوەڕۆکی مافی مرۆڤی هەیە،بەڵام ماکی ئەم بەیاننامەیە بەتەواوەتی سیاسییە و وەکوو ئامرازی گوشار بە ئامانجگەلێکی ستراتژیک لەدژی ئێران هاتۆتە ئاراوەو و بەڕێوە دەچێت.

نوێنەرانی کەسایەتییەکانی دینی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ئەم بڕیارنامەیان وەکوو کەڵک وەرگرتنی  ئامرازیانە لە چەمک و مانای مافی مرۆڤ و ستراتژیای پاوانخوازانە و دوژمنکارانە زانیوە کە جارێکی دیکە هاوکات لەگەڵ بەکار گرتنیی کەشو پێوانیی چەند لایانە هەوڵ ئەدات بۆ تەریک خستنەوەی نێودەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران. 

سەرپەیڤ