کانونی یه‌که‌م 28, 2019 15:22 Asia/Tehran
  • ولایەتی : ئێران لە بەرانبەر نەخشە و پیلانی شوومی دوژمنان بۆ پارچە پارچە کردنی وڵاتانی ناوچە خۆڕاگری دەکات

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران نەیاری هەرجۆرە دەسوەردانی بیانیەکان لە وڵاتانی ناوچەیە ولە بەرامبەر زۆڵم ، پیلانەکان ، دەسدرێژی ونەخشەی شومی دوژمنان بۆ لاوازکردن وپارچە پارچە کردنی وڵاتانی ناوچە ڕاوەستاوی وخۆڕاگری دەکات.

" عەلی ئەکبەری وەلایەتی " ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی ئەمڕۆ شەممە لە دیدار وچاوپێکەوتنی شاندێک لە سەرۆکان و شێخە کانی هۆز وعەشیرەکانی سووریا  لە تاران ، ئەوانی بە چوارگوشە وپێگەی خۆڕاگری لە سووریا زانی ووتی: هەڵوێستی نائاوەزمەندانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بە ئاشکرا ڕادەگەیەنێت بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە نەوت لە سووریا ، لەم وڵاتە دا ماوەتەوە  کردەوەیەکی ناڕەوا ، دزیی ئاشکرا ودژ بە یاساوڕێسای نێودەوڵەتیە. ڕاووێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە نەتەوە ودەوڵەتی سووریا بە زوویی ئیدلیب لە ژێر داگیر کاری تیرۆریستە داعشیەکان ڕزگار دەکەن ودەستیان دەگات  بە ڕۆژهەڵاتی فورات ، چونکە ئەم ناوچەیە هیی نەتەوەی سووریایە ، وتی: ئەگەر گوڕانێک لە یاسای بنەڕەتی سووریا دەبێ ئەنجام بێت تەنیا لە لایەن خەڵکی سووریا وبەبێ دەسوەردانی وڵات ویا خەڵکیکی  ترە. ولایەتی هەروەها بە ئاماژەدان بە هۆوهەگەرە هاوبەشەکانی ستراتژیای ئێران و سووریا هەروەک ئیسلام، پێویستی ئازاد کرانی سەرزەویە داگیر کراوەکانی فەلەستین وتی: چارەنووسیی وڵاتانی ناوچە بە یەکەوە بەستراوە وئەگەر وڵاتێک لە ناوچە دەسدرێژی کرایە سەریی نابێ بێ دەنگە بکرێت وبە هاوکاری وهاوڕییەتی یەکتر دەبێ لە بەرامبەر زاڵم ڕاوەستاوی بکرێت.

سەرپەیڤ