ویلایەتی :ئێران لە هەمبەر پیلانی نگریسی دوژمنان بۆ دابەشکرانی وڵاتانی ناوچە خۆڕاگری دەکا
ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران نەیاری هەرجورە دەسوەردانی بیانی لە وڵاتانی ناوچەیە و لە هەمبەر زۆڵم پیلانەکان دەسدرێژی و پیلانی دوژمنان بو لاواز کردن و دابەشکرانی وڵاتانی ناوچە خۆڕاگری دەکات .
عەلی ئەکبەریی ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی شەمە لە دیداری شاندێک لە سەرۆکان و شێخی هۆزەکان و عەشیرەکانی سووریا لە تاران ئەوانی بە کۆڵەکەکانی خۆڕاگری لە سووریا زانی و وتیشی هەڵوێستی نائاوەزمەندانەی سەرۆک کوماری ئەمریکا بە ڕاشکاوی ڕادەگەینێ بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە نەوت لە سووریا لەو وڵاتەدا ئامادەیە کردەوەیکی ناشەرعی دزیەتی ئاشکارا و لە دژی یاسای نێونەتەوەییە . ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی بە وتین ئەوەی کە نەتەوە و دەوڵەتی سووریا بەم زووانە ئیدلەبی لە چنگی تڕوڕیستانی داعشی ڕزگار دەکەن و دەستیان ڕادەگات بە ڕۆژهەڵاتی فورات . بۆ ئەوەی کە ئەو ناوچەیە هی نەتەوەی سووریایە و وتیشی ئەگەر گۆڕانێک لە یاسای سووریادا بێت تەنیا لە لایەن خەڵکی سووریا و بەب ێ دەسوەردانی هیچ وڵات و نەتەوەیەکی دیکەیە .