کانونی یه‌که‌م 29, 2019 16:29 Asia/Tehran
  • لاریجانی:سەردەمی قەیرانی سووریا بەسەر چووە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران گوتی:سەردەمی قەیرانی سوریا ڕاپەڕیوە و ئەم وڵاتە چووەتە نێو قۆناخی بنیاتنانەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆتەلەفزیۆن،"عەلی لاریجانی"سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە دیداری ژماریک لە سەرۆک ۆزەکانو عەشیرەتەکانی سوریا لە تاران،بە ئاماژە بە گرنگایەتی نووسینی یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە لەلایەن خەڵکی سوریا گوتیشی: خەڵکی سوریا پیویستییان بە قەییم نییە و دەبێ بتوانن بەبی گوشاری دەرەوەیی،یاسای بنەڕەتی وڵاتەکەیان  بنووسن وپەسەندی بکەن.

لاریجانی هەروەها بەجەختکردن لە سەر چارەسەری هەندێک لە گرفتەکانی سوریا بەڕاشکاوی گوتی: ئامادەبوونی ترۆریستان لە ناوچەی ئیدلیب دواهاتی زیانباری هەیە و ئەم گرفتە هەرچی خێراتر دەبی چارەسەر بکرێت.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بە وەبیرهێنانەوەی ئەم پرسە کە هەندێک لە ولاتان بانگەشەیان کردووە سوریا لەماوەیەکی کورت دا دەڕووخێت،گوتی: سوریا توانی زاڵبێت بە سەر پیلانی مەترسیداری دوژمنان. لاریجانی جەختیکرد: قسەکانی "داناڵدترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی سوریا نیشانی داوەکەئەوان تەنیا  بەدوای نەوتی ئەم وڵاتەن. سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران هەروەها بەئاماژە بە هاوکاری کاریگەری ئێران،تورکیا و ڕووسیا لە چوارچێوەی دانووستانەکانی ئاستانە بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا گوتی: ئێران نەیاری هەرکردەوەیەکی دژی سەروەری سوریا و لەم وڵاتە لەخەبات دژی ترۆریسم پشتگری دەکات.

 سەرۆکانی ژماریک لە هۆزەکانی عەشیرەتەکانی سوریایش بە ڕێزگرتن لە پشتگرییەکانی ئێران لە سوریا لەخەبات دژی ترۆریسم گوتییان:ڕۆڵی بنیاتنەری ئێران لە ڕۆژانی قەیراناوی سوریا ئێجگار گرنگ بووە.

سەرپەیڤ