کانونی دوھەم 03, 2020 12:45 Asia/Tehran
  • شەهید کرانی (تیرۆری) حاجی قاسم سلێمانی، نموونەی زەقی کەتن و جینایەتی جەنگی ئەمریکایە

سەردار سپەهبۆد، "قاسم سلێمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و "ئەبوومەهدی موهەندیس" یاریدەدەری حەشدی شەعبی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە پەلاماری کۆپتەرە ئەمریکیەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا شەهید کران.

 تیرۆری سەرداری سپەهبۆد "قاسم سلێمانی" کە بە پێی وتەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بە فەرمانی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوە چووە، نموونەی زەقی جینایەتە جەنگیەکانی دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا و ئەوپەڕی دوژمنایەتیەتی لەگەڵ نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

دەوڵەتی ئەمریکا لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا کەتنی جۆربەجۆری لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەخساندووە کە گوشاری ئابووری و بایکۆت، ئۆپەراسیۆنی سەربازی و کوودەتا، شەڕی ناڕاستەوخۆ، کۆکردنەوە و ڕێکخستنی تاقمە تیرۆریستیەکان، ئێران فۆبیا و تیرۆری زانستوەران و کاربەدەستانی جۆربەجۆر، نموونەیێکن لەو جۆرە کەتن و جینایەتانە.

 

تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی جارێکی دیکە پیشانی داوە کە پەیوەندیەکی لەبڕان نەهاتوو لە نێوان دەوڵەتی ئەمریکا و تاقمە تیرۆریستیەکان لەئارادایە. قاسم سولەیمانی لە پێناو خەباتی دژی تیرۆریزم و بەتایبەت تیرۆریزمی داعشی زۆر سەرکەوتوو بووە، سەردار سپەهبۆد شەهید قاسم سولەیمانی نەک تەنیا لە عێراق بەلکوو لە سووریاش لە پێناو خەباتی دژی تیرۆریزم و بەتایبەت تیرۆریزمی داعشی ڕۆڵێکی کارئامەی گێڕاوە، بە چەشنێک کە ڕۆژنامەی گاردیەن چەند ڕۆژ لەمەو بەر وەکوو 10 کەسایەتی هەڵکەوتەی جیهان یادی کردووە و نووسیویەتی کە : "ئەمریکا و ئیسرائیل چەند جار بۆ نەهێشتنی هەوڵیان داوە."

گۆڤاری ئەمریکی "فارن پالیسی"یش ساڵی ڕابردوو قاسم سولەیمانی لە ڕیزی 10 بیرمەندی هەڵكەوتەی بواری بەرگری – ئاسایشی لە قەڵەم دا. بێگومان، پێداگری لەسەر ئەم جێ و شوێنەی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لەبەر ئەو دەورە تایبەتەیە وا بەڕێزی لە پێناو خەباتی دژی تیرۆریزم بەتایبەت لە عێراق و سوریادا گێڕاویەتی. لە 2011ەوە بە پیلانی ڕۆژئاوا و پاڵپشتیی دراڤی وڵاتانێکی وەکوو عەرەبستانی سەعوودی کە بووە هۆی پێکهاتنی تاقمۆچکەی تیرۆریستی تەکفیریی وەکوو داعش و بەرەی نوسرە لە ناوچەکەدا، قاسم سولەیمانی ئەرکێکی تازەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشە و گوڕەشانە لە دوو وڵاتی عێراق و سووریا پێی سپێردرا.

 شەهید سولەیمانی لە عێراق، "حەشدی شەعبی" و لە سووریا "قوات دفاع وطنی"ی پێک هێنا و لە ماوەی 6 ساڵدا، تیرۆریستەکانی لەو دوو وڵاتەدا شکەست دا.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش " سەردار سولەیمانی بە کاریگەرترین هێز لە پێناو خەباتی دژی داعش، نوسرە، ئەلقاعیدە و ئەوانی تر" نرخاند کە هەر بۆیەش بووەتە ئامانجی "تیرۆریسمی نێودەوڵەتیی ئەمریکا"

سەردار قاسم سولەیمانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 3ی ژانیڤەریی 2020 لە حاڵێکدا لەلایان ئەمریکیەکانەوە تیرۆر کرا کە بە ئامانجی ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش چووەتە عێراق و بە یارمەتیی هێزە خەباتگێڕەکانی حەشدی شەعبی خەریکی خەبات بوو لەگەڵ پاشماوەکانی داعش، بەڵام لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندیس، یاریدەدەری حەشدی شەعبی بوونە ئامانجی تیرۆری هێزە ئەمریکیەکان.

پاشماوەکانی داعش لەم دوو مانگەی دواییدا بە بەهرە وەرگرتن لە کەشی ناهێمن و ناپاوەجێی عێراق کە بە هۆی خۆوەردانی تەوەرەی ئەمریکی، سەعوودی و زایۆنیستی وەدی هاتووە، بەدوای بووژانەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستیەدا بوون و ئێستاکە سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمانی تیرۆری قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس هەنگاوێکی گەورەی لە پێناو یارمەتیدانی ئەو تاقمە تیرۆریستیە لە عێراقدا هەڵگرتووە.

سەرباری ئەوەش، شەهید قاسم سولەیمانی لە ئاراستەی گەشەی تەوەرەی خۆڕاگری لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، ڕۆڵێکی گرینگی گێڕاوە و بە وتەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی "کەسایەتی نێودەوڵەتیی خۆڕاگری" بووە.

تەوەرەی خۆڕاگری ئەمڕۆ ڕۆڵێکی حاشا هەڵنەگری لە ناوچەی ڕۆژئاوا ئاسیادا هەیە و ئەمریکیەکان، سەعوودیەکان و زایونیستەکان پێیان قەبووڵ ناکرێت چوونکە ئەم تەوەرەیە نەیاری هەر چەشنە دەستێوەردانێکی بیانی و سازش و ڕاهاتن لە ناوچەکەیە.

هەر بەم پێیەش، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لە برووسکەی سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی شەهید بوونی سەردار سپەهبۆد قاسم سولەیمانی فەرمووی " هەموو هۆگرانی خۆڕاگری، تۆڵەئەستێنی خوێنەکەین."

سەرپەیڤ