کانونی دوھەم 04, 2020 02:12 Asia/Tehran
  • وەزیری ئیتلاعاتی ئێران : ترامپ زللەیەکی توند دەخوا بابەتی ئەو دڕندەکاریەی کە کردی

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتی : سەرۆکی ئەمریکا دەبێ بزانێ لە بەرامبەر ئەو درندەکاریەدا کە کردی چاوەڕوانی زللەیەکی بەهێز بێ لەلایەن گەلی ئێران و گەلانی ناوچەکەوە.

سەرداری ژینڕاڵ قاسم سلێمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەئاکامی پەلامارێکی ئاسمانی هێزە دەستدرێژکارو ڕەشەکوژەکانی ئەمریکادا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا شەهید کرا.

مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لەمیانەی گوتوبێژەکەی لەگەڵ ڕادیۆ تەلەفزیۆن وێڕای ئاماژە بە دژکردەوەکانی دۆناڵد ترامپ لەمەڕ هەڕەشەی ناڕاستەوخۆی شەڕکردن لەگەڵ ئێران و هاوکات داوای وتووێژ وتی : سەرۆکی ئەمریکا هیچ وەفایەکی بۆ هیچ شتێک نیەو یاساو ڕێ و شوێنە نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکا.

عەلەوی مافی کۆماری ئیسلامی و ئێراقی لەپێناو وڵامدانەوەو تۆڵەسەندنەوە لە دڕندەکاریەکانی ئەمریکای لەبەرامبەر شەهیدکرانی ژینڕاڵ سڵێمانی و پێشێلی فەرمانڕەوایی بەغدای بە ڕەوا پێناسە کرد.

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەردەمێ "لێدەو هەڵێ" بەسەر چووە وتیشی : ئەو کارەی ئەمریکا نیشاندەری داماوی و تیرۆریزمی نێودەوڵەتی ئەو ڕژیمەیە.

 

سەرپەیڤ