کانونی دوھەم 04, 2020 12:40 Asia/Tehran
  • روحانی : سەردار سولەیمانی لە مێژووی گەلی ئێران و بیرئازادانی جیهاندا  بە نەمریی دەمێنێ

بەیانی ئەمڕۆ شەمە ۱۴ی بەفرانبار، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران چووە ماڵی سەرداری شەهید سپەهبود قاسم سولەیمانی فەرماندەی شەهیدی سوپای قودس.

 

ڕۆحانی لەم سەردانەدا  وتی: ئەمریکاییەکان نەیانفامی چ هەڵەیەکی گەورەیان کردووە.

وتیشی: تۆڵە سەندنەوەی خوێنی سەردار سولەیمانی مافی حەق و بێ سێ و دووی گەلی ئێرانە و تۆڵەشی دەکەینەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ نەک تەنیا گەلی ئێران، بەڵکوو هەموو گەلانی موسڵمان وئازادی خوازی جیهان بەداخن بۆ لە دەستدانی ئەم شەهیدە گەورەیە، وتی: ئەگەرچی خەڵک لە گەڵ لایەنی جیهادی و فیداکارییەکانی ئەودا ئاشنان بەڵام دەبێت کار و هەوڵە گەورەکانی ئەو بۆ هەموان ئاشکرا بێت.

 وتیشی: خزمەتەکانی ئەم شەهیدە گەورە لە پێناو دابین کردنی ئاسایشی وڵات و ناوچەکە بە تایبەت بۆ خەڵکی عێراق، سووریا، یەمەن، لوبنان و ئەفغانستان لە بیر نەکراوە.

ڕۆحانی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە یاد و ناوی شەهیدی گەورە لە دڵی گەلی ئێران ناچێتە دەرەوە و هەمیشەیی دەبێت،وتیشی : ئەم جەنایەتە کە ئەمریکا کردی لە مێژوودا گەورەترین جەنایەتی لەبیر نەکراوی ئەوان دژی گەلی ئێران دەبێت.

 جەختیشی کرد: ئەمریکاییەکان نەیانفامی کە چ هەڵەیەکی گەورەیان کردووە، ئەوان پاشهاتەکانی ئەم کارە جەنایەتکارانە نەک تەنیا ئەمڕۆ بەڵکوو لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا دەبینن.

سەرپەیڤ