کانونی دوھەم 05, 2020 16:47 Asia/Tehran
  • بانگھێشترانی  پارێزەری قازنجەکانی ئەمریکا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوابە دوای قسە دوژمنکارانەکانی ترەمپ

باڵوێزی سویس لە تاران وەکووپارێزەری قازنجەکانی ئەمریکا ، دوابە دوای قسە دوژمنکارانەکانی ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژی ئێران لەلایەن جیگری سیاسی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بانگھێشترا و ناڕەزایەتی تارانی پێی ڕاگەیاندراوە.

"داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە جەختیکردنیی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوە لە کردەوەی ترۆریستی ئەمریکا لەمەر ترۆری سەردار سپەهبۆد"قاسم سلیمانی" فەرماندەی هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لە توئیتەرەکەی دا ئیدعای کردووە" بێتوو ئێران پەلاماری هەر ئەمریکایی و یان قازانجەکانی ئەمریکا بدات، ئەمریکا پەلاماردەکاتە ٥٢ خال لە ئێران(بە نوینەرایەتی لە ٥٢ ئەمریکایی کە ساڵانی پێشتر لە ڕووداوی گرتنی باڵوێزخانە دا قۆڵبەستکراون) ئەدات. 

سەید عەباس عەراقچی،جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە ئاماژە بە هەرەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ پەلاماردانی ناوەندەکانی فەرهەنگی ئێران،ڕوولە باڵوێزی سوئیس لە تاران گوتی: لێدوانە دوژمنکارانە ، هەرەشاوی و بە دوور لە داب و نەریتەکانی سەرۆکی ئەمریکا بە هیچ کلۆجێ قەبووڵناکردرێت و بە پێچەوانەی سەرجەم یاساکانی نێو دەوڵەتییە. عەراقچی گوتیشی: وەها هەرەشەیەک، بە گوێرەی داب و یاساکانی نێو دەوڵەتی نموونەی بەرچاوی تاوانکاری جەنگی دیتە ئەژمار. جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی کۆماری ئیسلامی ئێران،ناچێتە ژێر باری هیچ هەرەشەو یان کردەوەیەک لەدژی ئاسایشت و سەروەری خۆی گوتیشی: مێژوو سەلماندوویەتی خەڵکی ئێران هەر دەستدرێژکاریک بە تووندی پەشیمان دەکەنەوە.

عەراقچی گوتیشی: بە گوێرەی ویستی دەوڵەت و گەلی ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێران جگە لە هەموو کردەوەکانی سیاسی و مافەوانی،مافی ڕەوای خۆی لەکاردانەوە بە ترۆریستی سەردار شەهید قاسم سلیمانی لە کات و شوێنێک کە خۆی بە باشی بزانێت ،دەپارێزێت.

باڵوێزی سوئیس لەتاران ڕایگەیاند، ئەم بابەتانە لە خێراترین کاتی گونجاو ڕادەگوێزێتەوە بۆ دەوڵەتی ئەمریکا.

سەرپەیڤ