کانونی دوھەم 07, 2020 10:27 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕۆحانی بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ترەمپ؛ هەرگیز هەڕەشە لە گەلی مەزنی ئێران مەکەن

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پەلامار دانی ژمارێک لە ناوەندەکان لە ئێراندا، لە تویترێکدا ڕایگەیاند: هەرگیز هەڕەشە لە گەلی مەزنی ئێران مەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "حەسەن ڕۆحانی" شەوی سێشەممە لەو تویتەردا ڕوو لە "دۆناڵد ترەمپ" وتیشی: ئەوانەی کە هەڕەشەی کوتانی ٥٢ ناوەند لەوان ناوەندە کەلتوورییەکانی ئێران دەکەن دەبێ بیر لە هەژماری ٢٩٠ و گەشتیی ئاسمانی IR۶۵۵یش بکەنەوە.

تویتەری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی داوە بە شەهید بوونی ٢٩٠ شاروومەندیی ئێرانی لە گەشتی ئاسمانیی ژمارە IR۶۵۵ لە بەرواری سێهەمی ژولایی ١٩٨٨ کە لەودا سوپای ئەمریکا لە کردەوەیەکی جەنایەتکارانەدا فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئێرانی لە سەر  ئاسمانی کەنداوی فارس دایە بەر پەلامار و ٢٩٠ موسافیر و ستافی ئەو فڕۆکەویە لەوان ٦٦ منداڵ و ٥٣ ژن شەهید بوون.

پاش کەوتنە خوارەوەری ئەو فڕۆکەیە، کاربەدەستانی ئەمریکایی بۆ پاسادانەوەی ئەو جەنایەتە، هۆ  و هۆکاری دژ بە یەکیان هێنایە ئاراوە و هەوڵیان دا وا بنوێنن کە ئەو کردەوە دوژمنکارانەیە بە هەڵە ڕووی داوە، بەڵام بە سەرنجدانی تەیار بوونی پاپۆڕی جەنگیی ڤینسێنس بە پێشکەوتووترین سیستەمی ڕاداری و شوێندۆزی کۆمپیتەری و هەروەها ڕوون و ئاشکرا بوونی مۆدێلی فڕۆکەی ئێرانی لە کاتی گەشت لێدانی لە ئاسماندا، ئەوە دەرکەوت کە بە هیچ لەونێ بە هەڵە ڕووی نەداوە و ئەو کردەوەیە تەواو بە ئەنقەست و لە ڕووی دوژمنایەتییەوە بووە.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە پێداگریی ئێران لە سەر تۆڵە سەندنەوە لەو پەلامارە تیرۆریستییەی ئەمریکا لەمەڕ تیرۆر کردنی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە تویتەردا بانگەشەی کرد: بێتوو ئێران پەلاماری هەر ئەمریکاییەکان یان قازانج و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بدات، ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ٥٢ جێگا لە ئێراندا لەوان ناوەندە کەلتوورییەکانی ئەم وڵاتە بە نوێنەرایەتی لە لایەن ٥٢ ئەمریکایی کە ٤٠ ساڵ لەومەبەر لە ڕووداوی دەسگرتن بە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئێران (هێلانەی سیخوڕی) گیران.

سەرپەیڤ