کانونی دوھەم 13, 2020 15:55 Asia/Tehran
  • شەمخانی: چوونەدەری ئەمریکا لە ناوچەکە دەبێ تەوەری سەرەکی و گرینگترین بابەت بێ

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە چوونەدەری ئەمریکا لە ناوچەکە دەبێ بکرێتە تەوەری سەرەکی و گرینگترین بابەت وتیشی : بە مانەوەی هێزە ڕەشەکوژە ئەمریکیەکان، ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا هیچ کات پاوەجێیی و هێمنی و ئاسایش بەخۆیەوە نابینێ .

" عەلی شەمخانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران ، ئەمڕۆ دوشەممە لە دیدار وچاوپێکەون لەگەڵ" عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سووریا لە تاران بە پیداگری لەسەر ئەمەکە هاوکات لەگەل یەکیەتی و یەکگرتوویی وڵاتانی ناوچە، چوونە دەری شەڕاشویانەی ئەمریکا ئەنجام دەبێت، وتی؛ ئێران بە موشەک باران کردنی بنکەی ئەمریکایی عەین ئەسەد ووەڵامی قورس بە تاوانی ئەمریکا ، جارێکی تر سەلماندی بە پێی هیچ دۆخ ومەرجێک سەبارەت بە پاڕاستنی ئاسایشت وبەرژەوەندی نیشتمانی خۆی کەمتەر خەم نابێت. شەمخانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە سەرۆک کۆماری ئەمریکا وڕاوێژکارە گەمژەکانی پێیان وابوو بە تیرۆرکردنی سەردار سپەهبۆد قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بەرەی خۆڕاگری لەناوچە توشی تێکڕوخان دەکەن ، وتی: خوینی سپەهبود شەهید سلێمانی وهاوڕێکانی بووە هۆی یەکدەنگی ویەکگرتوویی وبەهێزتربوونی زۆرتری بەرەی خۆڕاگری ونەفرەتی خەڵکی ناوچە وجیهان لە ئەمریکا/. سکرتێری ئەنجومەمی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران هەروەها بە ڕاگەیاندنی پشتیوانی ولاگری لە کردەوەکانی دەوڵەتی سووریا لە کۆتایی دان بە بوونی گروپە تیرۆریستەکان لەم وڵاتە وتی: تاڵان وچەپاو کردنی نەوتی سووریا وتالانی سەرچاوەکانی ئەم وڵاتە تراژدیایەکی ترە کە بە چوونە دەری تۆکمە وتەواوی ئەمریکا لە ناوچە دەتوانین کۆتایی پی بدەین . عیماد خەمیس یش بە رێزگرتن لە هەوڵی بی وێنە وپشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خەڵکی سووریا لە شەڕی تیرۆریسم وتی" : مەبەستی سپەهبود شەهید سلێمانی بەرەڤانی کردن لە خەڵکی زولم لێکراو لە بەرانبەر زۆڵم ودەسدرێژی ئەمریکا ، ڕژێمی زایۆنیستی ونیزامی زاڵیەتی خواز بوو. سەرۆک وەزیرانی سووریا وتی: پێوەندی تاران ودەمیشق دەبێ بە پەرە پیدانی هاوکاریەکانی ئابووری وتیجاری فرەتر لە جاران پەرە بستێنێت.

سەرپەیڤ