کانونی دوھەم 14, 2020 17:17 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران لە سەر پێو شۆینگرتنی کردەوەی ترۆریستی ئەمریکا لە کۆرو نێوەندی نێودەوڵەتی

گوتە بیژی هێزی دادی ئێران بەئاماژە بە کردەوەی ترۆریستی ئەمریکا لەمەر ترۆری سپەهبۆد شەهید سولەیمانی گوتی: خۆدی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە فەرمی دانی داناوە بە سەر کردەوەی ترۆریستی و ئەم بابەتەکە ئەم تاوانکارییە لەلایەن ئێرانەوە لە کۆرو نێوەند نێو دەوڵەتییەکان پێوشوێندەگیردرێت.

"غۆلامحسەین ئیسماعیلی" گوتە بیژی هێزی دادی ئێران لە دانیشتنی هەواڵی رۆژی سێشەممە بەڕاشکاوی گوتی: هێزی دادی ئێران جگەلە پێوشۆینگرتنی کردەوەی ترۆریستی ئەمریکا لە دادگە کەیفەرییەکانی ناوەوەی وڵات،لە دژی ئەرتەش و دەوڵەتی ئەمریکا و سەرۆک  کۆماری ئەمریکا لە عێراق و دیوانی نێو دەوڵەتی کەیفەری سکالابەرزدەکاتەوەو دۆسییەی بۆ پێکدەهێنن.

گوتە بیژی هێزی دادی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە ئامادەبوونی باڵوێزی ئینگلستان لە کۆبوونەوەکانی نایاسایی لەتاران گوتی: هێزی دادی ئێران بەهیچ کلۆجێ لە حەنای ئاسایشتی خەڵک و کۆمەڵگە کەمتەرخەم نییە ولەگەڵ کەسانێک کەبەهەرشێوە دژی ئێران هەنگاو هەڵبگرن لە جوارچێوەی یاسا و ڕێساکانی خۆی هەڵس وکەوت دەکات.

 ئیسماعیلی جەختیکرد: بە گوێرەی برگەی ٤١ـی کۆنوانسیۆنی ڤیەن،هەموو کەسانیک کەلە مافی پارێزراوبوونی دیپلۆماتیک کەڵک وەردەگرن،ئەرکمەندن یاسا و ڕێساکانی دەوڵەتێک وا میوانداری ئەوانە ڕەچاوبکەن و ڕێزی لیبگرن و خۆیان لەکاروباری نێوخۆی وڵاتی میوان دار وەرنەدەن.

 گوتە بیژی هێزی دادی ئێران بەباسکردنی ئەمەی بە گوێرەی یاسا نێو دەوڵەتییەکان باڵوێزی ئینگلیس لەتاران وەک هۆکارێکی گوماناوی دێتە ئەژمار ،بەڕاشکاوی گوتی: باڵوێزی ئینگلیس وەکوو باڵاترین نوێنەری ئەم وڵاتە لەکۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەیەکی نایاسایی دا بەشداری کردووە و لەم کۆبوونەوەی فیل و ڕەسمی هەڵگرتووە و رۆڵی دنەدەرانەی بۆ بەدی هێنانی کۆبوونەوەکە و بەردەوامی کۆبوونەوەی نایاسایی هەبووە کە بەهیچ کلۆجی قەبووڵ ناکرێت.

سەرپەیڤ