کانونی دوھەم 15, 2020 18:04 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : سەردار سلێمانی سنوورڤانی ئێران بوو

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: سەردار سپەهبود شەهید قاسم سلێمانی سنوورڤانی ئێران بوو بەڵام هیچکات نەیویست لە نێو ئێرانیەکان دا سنوورێک بکێشێ

"حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی دەوڵەت بە ئاماژەدان بە شەهید کرانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی وتی: هەم شەهادەتی شەهید سلێمانی مەزڵومانە بوو ، هەم گیان لەدەس دانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیەکانمان لە کرمان وهەم لە دەس دانی ژمارەیەک لە بلێمەتان لە کارەساتی کەوتنە خواری فڕٶکەی مۆسافیر هەڵگری ئۆکراین کە ئاگری لە دڵی هەمووان بەردا وخەڵکی بێ قەرار کرد. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە شەهادەتی سەردار سلێمانی لە بەشی سەربازی قەرەبوو کرایەوە وبنکەی سەربازانی ئەمریکایی لە عەین ئەسەدی عێراق کەوتە بەر موشەکی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، وتی: قەرەبوویەکی گەورەیش لە بەرچاوە وئەویش ئەوەکە نەتەوەکانی ناوچە هەوڵ بدەن هەتا ئەمریکا لە ناوچە بڕواتە دەریی. ڕۆحانی هەروەها وتی : کارەساتی کەوتنە خواری فڕٶکەی ئۆکراینی داخێکی گەروە بوو بۆ هەموو کە دەبێ ئەم مەسەلە قەرەبوو بکرێتەوە وئیش وژانی خەڵک بە قەبووڵ کردنی بەرپرسایەتی وسداقەت وڕاست بێژی چارەسەر دەکرێت. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە بارەی پرس ومەسەلەی ناڤۆکی یش وتی: چالاکیەکانی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی ئێران بە چاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بووە وئەم قسانە کە ئێران لە دووی چەکی ناڤۆکیە لە قسە هەڵیت وپەلیت وپڕوپوچەکانە. ڕۆحانی وتیشیئێران پادمان  و پڕۆتۆکۆلی پەیوەست کراو جێبەجێ دەکات ، نوێنەران وپشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە هاسانی لە ئێران دان وکامێراکانیان لە ناوەندەکانی پێتاندنی ئۆرانیۆمی ئێران هەڵکراوەیە .

سەرپەیڤ