ئەمڕۆ؛ بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیی تاران بە ئیمامەتی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی
کانونی دوھەم 17, 2020 07:54 Asia/Tehran
نوێژی هەینیی ئەم هەفتەیەی تاران، ئەمڕۆ بە ئیمامەتی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەچێ.
ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی نوێژی هەینیی تاران بە دەرکردنی ئاگادارینامەیەک ڕایگەیاند: لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و لە جەنگەی هەنگاوی دووەمی شۆڕشدا، نوێژی هەینیی ئەم هەفتەیە بە ئیمامەتی حەزرەتی ئایەتووڵڵاهولعوزما خامەنەیی (مدظلهالعالی) و بە ئامادە بوونی پڕ سۆز و خرۆشی خەڵکی بەسیر و شۆڕشگێڕی ئێران لە نوێژگەی ئیمام خومەینیی (رە) بەڕێوە دەچێ.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی نوێژی هەینیی تاران ، گەلی ئیماندار و سەربەرزی ئێرانی ئیسلامی دیسان جیلوەگەلێک لە یەکدەنگی، شکۆ و مەزنایەتیی خۆیان لە نوێژی هەینیی ئەم هەفتەیە دەخەنە بەرچاو.