دەنگدانەوەی بەربڵاوی گوتارەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەمیانەی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران لەنێو مێدیا جیهانیەکان دا
گوتارەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران و بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لەو نوێژی هەینی یەدا لەلایەن مێدیا گرینگەکانی جیهانەوە ڕووماڵ کرا .
مێدیاکانی جیهانی بریتی لە مێدیاکانی ئینگلیزی زمان و عەرەبی زمان بە پێوەی بەربڵاو ئامادە بوونی ڕێبەری مەزنی ئێران لە نوێژی هەین ئەمڕۆ و وتاردانی بەڕێزیان ڕۆماڵ کرد . ئەو مێدیاگەلە هەروەها ئاماژەیان کردە ئامادە بوونی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە نوێژی هەینی ئەمڕۆدا و زۆر سەرەنج ڕاکێش بوو . مێدیاکانی جیهان ئاگردانی وێنەکانی تڕەمپ و. ئاڵای ئەمریکا و ڕژیمی زایونیان لە ڕەوتی ئامادە بونی نوێژکاران لە موسەلای تارانیان ڕوماڵ کرد . بنکەی ئەمریکایی بلومبرگ ئیسپوتنیکی ڕووسیا کاناڵی ئەلمنار بنکەی هەوالی ئەلنەشرەی ڕوسیا ئەلیوم ئەلمەیادین و ئەلجەزیرە هەواڵدەریی دەوڵەتی فەڕانسا مێدیاکانی دەوڵەتیی بریتانیایی ئاسوشەیتدپرێس و مێدیاکانی دیکەی جیهان وتاردانی ئەمڕۆی ڕبەری باڵای ئێرانیان ڕۆماڵ کرد .