ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران : وەڵامی هێزمەندانەی سپا، زەبرێکی قۆرسی لە پۆرتی زلهێزانەی ئەمریکا وەشاند
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران زەبر وەشاندنی قورسی سپای پاسداران لە پۆرتی ئەمریکای بەمایەی ئابڕوچوونی ئەو وڵاتە زانی و فەرموویان : ئەو زەبرە قورسە بە هیچ شتێکی دیکە قەرەبوو ناکرێتەوە و زیاد کردنی بایکوتەکانیش کە ئەم ڕۆژانە ئەمریکا باسی دەکات ، نابێتە هۆی گەڕانەوەی ئابڕوی لە دەس چووی ئەو وڵاتە.
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا عوزما خامەنەیی لە نوێژی هەینیی پڕشکۆی ئەمڕۆی تاراندا ئامادە بوونی نەتەوەی ئێران لە بەڕێکرانی تەرمی پاکی شەهید قاسم سولەیمانی و یارانی و هەروەها وەڵامی دەمکوتکارانەی سپا لەمەڕ پەلاماردانی بنکەی ئەمریکایی عەینولئەسەدیان بە دوو یوموڵڵای تەمێکارانە زانی و وتیشیان : یەکێک لە هەوڵەکان بۆ خستنە ژێر کارتێکەریی ئەیامۆڵڵای حەوتەکانی ڕابردوو ،کردەوەکانی سێ دەوڵەتی نەگریسی ئەورووپی سەبارت بە هەڕەشە کردن لە ئێران لەمەڕ ناردنی پرسی ناڤۆکی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت بوو . ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە ئەوروپییەکان بە واتا ڕاستەقینەکەی بەکرێگیراوی ئەمریکان و وتیشیان : ئەورووپییەکان خەو بە ملکەچ کردن و بەچۆکدا هێنانی نەتەوەی ئێران دەبینن کە هەڵبەت گەورەترلەوان و ئەربابەکەیان واتە ئەمریکاش توانایی ئەو کارەی نەبووە چە بگات بەوان.
بەڕێزیان وتووێژی ئەورووپیەکانیشی ئاوێتەی فریوکاری زانی و فەرموویان : ئەو جێنتێلمەنانەی کە لە پشت مێزی وتووێژدان لە ڕاستیدا تیروریستانی فڕگەی بەغدان کە جلیان گۆڕیەوە .
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا عوزما خامەنەیی بەشی سەرەکیی خوتبەی دووهەمیان بە زمانی عەرەبی ئاراستەکرد و وێڕای ئاماژەکردن بە جەنایەتی ترسنوکانەی ئەمریکیەکان لە مەڕ تیرۆری سەردارێکی گەورە و دلێری ئێرانی و خەباتگێڕێکی فیداکاری عێراقی بە فەرمانی سەرۆک کۆماری تیروریستی ئەمریکا، وتیشیان: چارەنووسی ڕوونی ناوچەکە ڕزگار بوونی لەژێر پاوان و ڕکێفی ئەمریکییەکان و ڕزگارکرانی فەلەستین لە ژێر پۆستاڵی بیانیە زایونیەکانە کەبە هەوڵ و ئیرادەی نەتەوەکان دەبێ کاتەکەی نزیکتر بێتەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕوو لە هەموو نەتەوە موسڵمانەکانی جیهان جەختیان کرد : وا ھەڵدەگرێ کە جیهانی ئیسلام لاپەڕەیەکی تازە ھەڵداتەوەو ویژدانە ڕاچەنیوەکان و دڵی بڕواداران ؛ دەبێ متمانە بە خۆ بوون لە نەتەوەکان ڕاچەڵەکێنن و هەمووان بزانن کە تەنیا ڕێگای ڕزگار بوونی نەتەوەکان خۆڕاگری و نەترسان لە دۆژمنە .