کانونی دوھەم 18, 2020 16:19 Asia/Tehran
  • سەرۆکی توێژینگەی بۆشایی: ئێران چێکردنی ماتۆڕی فەزایی لەپاوانی ئەمریکا هێنایەدەر

سەرۆکی توێژینگەی فەزایی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی ڕاگەیشت بە زانستی چێکردنی ماتۆڕگەلی فەزایی کە بەرلەوە لەپاوانی ئەمریکادا بوو.

"حوسێن سەمیمی" سەرۆکی توێژینگەی فەزایی ئێران بەئاماژە بەوەی کە زانستی دیزاین و چێکردنی ماتۆڕە فەزاییەکان بەناوی "ئارەش" لەلایەن پسپۆرانی ئێرانی ئەنجامی گرت، وتی: ماتۆڕی فەزایی ئارەش دەخرێتەنێو سیستەمی گواستنەوەی مەداریی سەتەلایت و ئیمکانی ناردنی سەتەلایت بۆ مەدارەکانی سەرەوەی زەوی خۆش دەکا.

سەمیمی وتیشی: لەداهاتوودا ماتۆڕی ئارەش بۆ گواستنەوەی مەداریی سەتەلایتی "ناهیدی دوو" کەڵکی لێ وەردەگیردرێ.