کانونی دوھەم 20, 2020 15:50 Asia/Tehran
  • ڕێبەری باڵای شۆڕش: خۆڕاگریی گەلی ئێران، ئەمریکای تووڕە کردووەو ئەوەش بۆ گەلانی جیهان سەرنجڕاکێشە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، بنەمای بیروهزری ئیسلامی وشیکردنەوەی نمونەکانی لەوان خۆڕاگریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ جیهان بەسەرنجڕاکێش ناوبرد و فەرمووی: هۆی توڕەبوونی ئەمریکییەکان لە گەلی ئێران، سەرنجڕاکێشبوونی پێشاندرانی خۆڕاگریی نیزامێکی سەربەخۆ لەهەمبەر چەتەو ڕێگرێکی سەری گەردەنەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە لەدیداری بەرپرسانی حەججی ئێران، بەپێداگریی  لەسەر قوستنەوەی دەرفەتی حەجج بۆ گەیاندنی قسەی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە جیهان واتە ئۆلگو و سەرچەشنی گەلسالاری دینی،  فەرمووی: ئۆلگوی گەلسالاریی دینی بۆ جیهان ناسراوەیەو لەهەمبەر ئەو بەملوێنان کەرەستەی پڕووپاگەندەیی کە ئەمڕۆ لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران چالاکن، دەکرێ هەلی حەجج بەکاربهێنرێ بۆ شیکردنەوەی ئەو ئۆلگویەو بابەتی وەک دوژمنیی ئەمریکاو مەنتقی نەچونەژێرباری زۆرەملێی گەلی ئێران.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی بەپێداگریی لەسەر گرینگیی پرسی حەجج وەک بزاڤێکی سیاسی، بروایی و کۆمەڵایەتی فەرمووی: هەڵبەت زۆرێ لە وڵاتان لەگرینگبوون و تایبەتمەندییە گرینگەکانی حەجج خافڵن بەڵام حەجج خاڵێکی جوڵانەوەی جیددی وجیهانییەو بەرژەوەندیی فراوان لەو پرسە، بۆ ئۆممەتی ئیسلامی چاوەڕوان دەکرێ.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها بەئاماژە بە هەوڵی جۆراوجۆری زلهێزانی جیهانی بۆ پێش گرتن بە پێکهاتنی ئۆممەتی یەکگرتووی ئیسلامی، فەرمووی: ئۆممەتی ئیسلامی بەمانا ڕاستەقینەکەی، واتە یەکەیەکی یەکگرتوو کە بەئیرادەو ئامانجی هاوبەش هەنگاو هەڵبگرێ، جارێ پێک نەهاتووەو بەداخەوە لەبەرامبەر بانگەوازی دڵسۆزان و خێرخوازان بۆ یەکگرتنی ئیسلامی، تۆمەت هەڵبەستن و دژبەریی و شەڕ لەوڵاتانی ئیسلامی برەوی هەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی مەبەستی ئەمریکییەکان لەو قسەی کە ئێران دەبێ ببێ بەوڵاتێکی ئاسایی، گەڕاندەوە بۆ دەست هەڵگرتنی کۆماری ئیسلامی لە قسە نوێکەی بۆ جیهان واتە "تێکەڵبەیەک کردنی دەنگی جەماوەر لەگەڵ هزری ئیسلامی وبنەما دینیەکان لە پێکهێنان و ئیدارەی کۆمەڵگا" و فەرمووی: ڕەنگدانەوەی بنەما سیاسیەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی و شیکردنەوەی قسە نوێکەی بۆ جیهان، یەکێکی دیکە لە کارە گرینگ و پێویستەکان لە ڕێوڕەسمی حەجج دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ