کانونی دوھەم 20, 2020 18:40 Asia/Tehran
  • سەرتیپ قائانی: ئازادیخوازانی جیهان ، توڵەی خوێنی سپەهبۆد سلێمانی دەکه نەوە

فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دوژمن ناجوامیرانە سپەهبود قاسم سلێمانی شەهید کرد وتی: ئازادیخوازانی سەرتاسەری جیهان توڵەی شەهید سلێمانی لە دوژمنان دەکەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی سپا نێوز سەردار سەرتیپ  ئیسماعیل قائانی ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕێ ورەسمی ناساندنی ناوبراو وەکوو فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تاران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دوژمنان توانایی تێکەڵچوون لەگەڵ سپەهبود سلێمانیان لە مەیدانی شەڕدا نەبوو ،پیداگری کرد: ڕێگا وڕێبازی ڕوون کە شەهید سلێمانی تیدا بە توانایی وپاوەجیی هەنگاوی هەڵدەگرت ، بە هێزو تواناوە درێژە پی دەدرێت. سەرتیپ قائانی ، سیاسەتی ئەمریکای شەیتەنەت ، دوژمنایەتی وخەباسەت زانی وڕایگەیاند : دوژمنانی ئێران ، لە زمانێک بێجگە لە زەخت وزوور تێناگەن ، هەرلەم ڕووەوە دەبێ لە بەرانبەریان دا بە هێزو توانا ڕاوەستاوی و خۆڕاگری بکری. فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها لە وەسف کردنی کەسایەتی شەهید سلێمانی ، وتی: پەیڕەوی کردنی مەحز لە ولایەت ، شاندەری سەرەکی ومێحوەری کار وکردەوەکانی شەهید سلێمانی بوو وسەرەنجامیش دوای زۆر ساڵ خەبات لە ڕێبازی گەشە پیدان وبەرزکردنی ئیسلام ، بە ئاواتی لە مێژینەی خۆی یانی شەهادەت گەیشت. لە ڕێ ورەسمی ناساندنی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وڕێزگرتن لە خەباتکاریەکانی سەردارسپەهبودشەهید سلێمانی فەرماندەی کۆچکردوی ئەم هێزە کە بە بەشداری فەرماندەکان وبەرپرسانی پایە بەرزی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەڕێوە چوو، حۆکمی دانرانی سەردار سەرتیپ ئیسماعیل قائانی بە ناوبراو پێشکەش کرا/. هەروەها بە حۆکمی فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران، سەردار سەرتیپ سەیید محەممەد حیجازی ،وەکوو جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سپا دانرا.