کانونی دوھەم 21, 2020 13:01 Asia/Tehran
  • زەریف: شەهید سولەیمانی کەسایەتی دیار و هاندەری بەرەی خۆڕاگرییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری هاوتای ڤەنیزۆئیلایی خۆیدا وتی: شەهید ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" کەسایەتیی دیار و بەرچاوی بەرەی خۆڕاگری بوو لە کاتی زیندوو بوونیدا و ئێستایش پاش شەهید بوونی بووە بە کەسایەتییەکی هاندەر و پشتیوانی ئەم بەرەیە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیداری "خورخە ئارێئاسا" وەزیری دەرەوەی ڤەنیزۆئیلا لە تاران بە ئاماژە بە ئامادە بوونی بە دڵ و گیانی خەڵکی وڵاتانی دیکە لە ڕێ و ڕەسمەکانی ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی ژەنەراڵ شەهید سولەیمانی و بێزاری دەربڕین بەرامبەر بە کردەوە تیرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئەمریکا، بەشداریی بەربڵاویی خەڵکی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی ئەو شەهیدە و داخواز لەمەڕ پێویستیی بەرەڤانی یاسایی و هەروەها کۆڵنەدان بە زۆربێژییەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئەمریکای بۆ هاوتایانی ڤەنیزۆئیلایی خۆی شی کردەوە.

زەریف هەروەهابە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە ڕووداوی کەوتنەخواری فڕۆکەی ئورکراینی، ئاماژەیشی دایە هەنگاوە خێراکانی ئێران لەمەڕ ئاراستە کردنی هاسانکاری بۆ ئەو وڵاتانەی لەو گەشتە ئاسمانییەدا موسافیریان هەبووە.

"خورخە ئارئاسا"ـیش لەو دیدارەدا بە داخ و مەخابن دەربڕین  و هەروەها سەرەخۆشی کردن لە گەل و دەوڵەتی ئێران بە بۆنەی شەهید بوونی ژەنەراڵ سولەیمانی و هەروەها گیان لە دەست دانی موسافیرانی فڕۆکەی ئوکراینی، کاریگەریی بانی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە سەر ڤەنیزۆئیلا و  خۆشەویست بوونی لە نێو خەڵک و بەتایبەت لاوازن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی شی کردەوە و پێی داگرت:بە شانازیی ئەو شەهیدە مەزنە، دەبێ پێوەندییەکانی ئێران و ڤەنیزۆئیلا زیاتر لە ڕابردوو پەرە بستێنێ.

وەزیری دەرەوەی ڤەنیزۆئیلا شەوی  دووشەوممە لە سەروی شاندێکی باڵاوە گەیشتە تاران و بڕیارە جگە لە زەریف چاوی بە کاربەدەستانی باڵای دیکەی ئێرانیش بکەوێ و لەگەڵ ئەوانیش وتوێژ و ڕاوێژ بکات.