کانونی دوھەم 22, 2020 11:30 Asia/Tehran
  • وەزیری پیشەو تەکنۆلۆژیای تورکیا: پەرەسەندنی ھاوکارییەکانی ئێران و تورکیا دەبێتەھۆی برەوی ناوچەکە

موستەفا وارانک«Mustafa Varank» وەزیری پیشەو تەکنۆلۆژیای تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «سۆرێناسەتتاری» یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ بەشی زانست و تەکنۆلۆژیا لە ئانکارا،خوازیاری پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات بوو لە بوارە جۆربەجۆرەکان و بە تایبەت پیشەو تەکنۆلۆژیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا موستەفا وارانک«Mustafa Varank» وەزیری پیشەو تەکنۆلۆژیای تورکیا لە دیدارەکەی لەگەڵ «سۆرێناسەتتاری» یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ بەشی زانست و تەکنۆلۆژیا، پێی داگرت: پەرە سەندنی پەیوەندی و ھاوکارییەکانی نێوان تورکیاو ئێران دەبێتە ھۆی سەقام و گەشەی ناوچەکە.

وەزیری پیشەو تەکنۆلۆژیای تورکیا ھەروەھا پێی داگرت: پەرەسەندنی ھاریکاری و ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات بە قازانجی گەلانی تورکیاو ئێران دەبێت.