کانونی دوھەم 22, 2020 16:01 Asia/Tehran
  • تیرۆری فەرماندەی بەسیجی شارێکی باشووری ڕۆژئاوای ئێران

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی حەزرەتی وەلیعەسر(عج)ی پارێزگای خوزستانی باشووری ڕۆژئاوای ئێران، باسی تیرۆری فەرماندەی بەسیجی شاری «دارخوەین»ی کرد.

«موحەممەد ڕەزا نیعمەتی» بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی حەزرەتی وەلیعەسر(عج)ی پارێزگای خوزستانی باشووری ڕۆژئاوای ئێران، ڕایگەیاند:«عەبدولحسەین مەجدەمی» فەرماندەی بەسیجی شاری «دارخوەین» سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە بەردەم ماڵەکەی بە زەبری گولـلەی دوو تیرۆریست شەھید کرا.

نیعمەتی بە دەربڕینی ئەمەی کە ھێشتا ھیچ کەس و یان گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم تیرۆرەی نەگرتوەتە ئەستۆ، وتیشی: لێکۆڵینەوە لەم بوارەدا دەستی پێ کراوەو بەم زووانە لەم بارەیەوە ھێندێک زانیاری بڵاو دەکرێتەوە.

«عەبدولحسەین مەجدەمی» فەرماندەی بەسیجی شاری «دارخوەین» لە پارێزەرانی گڵکۆ پیرۆزەکان و ھاوڕێی شەھید سەردار حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بووە.