کانونی دوھەم 22, 2020 16:43 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی زەریف لە ھەڵوێستی ترۆئیکای ئەورووپی لە ھەمبەر بەرجام دا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە ھەڵوێستی ترۆئیکای ئەورووپی واتە بریتانیاو ئاڵمانیاو فەرەنسا لە ھەمبەر بەرجام لەژێر کاریگەریی سیاسەتەکانی ئەمریکا ڕەخنەی گرت.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کاردانەوەی قسەکانی «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دانیشتنەکەی کۆگەی جیھانیی ئابووری لە داڤوسی سوییسڕا، ڕۆژی چوارشەممە لە ھەژماری توییتێڕەکەی نووسی: کاتێک کە تیرۆئیکای ئەورووپی حەوتەی ڕابردوو پاشماوەی بەرجامیشی فرۆشت ھەتا پێش بە نرخنامەکانی ترەمپ بگرێت، وشداریی ئەوە درا کە ئەو کارە بەس ترەمپ چاوچنۆکتر دەکات.

زەریف وتیشی: لەپاش فرۆشرانی شەرافەت و لەکیس دانی ھەرچەشنە بنەمایەکی ئەخلاقی و یاسایی لە لایەن ئەوروپییەکانەوە، ھەڕەشەیەکی دیکە لە بارەی نرخنامەکانەوە ھاتە ئاراوە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران  پێشی داگرت: بۆ یەکێتیی ئەورووپا وا باشترە دەستەڵاتی خۆی پیشان بدات.

زەریف لە ژێر توییتەکەی خۆی دا مانێشێتی ڕۆژنامەی واشێنگتۆن پۆستی بڵاو کردەوە کە نووسیویەتی: ترەمپ لە داڤووس بە باسی نرخنامەی تازە ھەڕەشەی لە ئەورووپا کرد و ئەمەش ناکۆکی لەگەڵ ھاوپەیمانە کۆنەکانی ئەمریکای قوڵتر کردەوە.

 

سەرپەیڤ