کانونی دوھەم 23, 2020 12:02 Asia/Tehran
  • ڕەخنە لە ھەڵوێستی ئەورووپا لەمەڕ چالاک کردنی میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێو بەرجام

یاریدەری تایبەتی شەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ھەڵوێستی ئەورووپا لەمەڕ چالاک کردنی میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێو بەرجامی بە ناکاریگەر زانی.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» یاریدەری تایبەتی شەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «کریستینا مارکوس لاسێن» بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی دانیمارک لە تاران بە دەربڕینی ئەمەی کە دانوستان تاکە ڕێگای پەڕینەوە لەم دۆخەی ئێستاو دوورکەوتنەوە لە مەترسیی شەڕ لە ناوچەکەیە،وتیشی: یەکلایەنەخوازیی ئەمریکا جیھانی ناھێمن تر کردووە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە یڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی لەمەڕ شەرمەزار نەکردنی ھەنگاوە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆری سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی ڕەخنەی گرت و وتیشی: بەداخەوە ئەو ھەنگاوە تیرۆریستییەی ئەمریکا، پشتڕاست کردنەوەی پێشێلکرانی ئاشکرای دابی مافی نێونەتەوەییەو بە پێچەوانەی ھەوڵی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشت لە ناوچەکەو جیھاندا دێتە ئەژمار.

یاریدەری تایبەتی شەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی وتووێژ، ڕۆڵی دیپلۆماسیی پەرلەمانیی لە گەشەپێدانی پەیوەندی و ھاوکارییەکانی تاران_کوپینھاگ بە گرینگ زانی و وتیشی: پەرە پێ دانی پەیوەندیی پەرلەمانی ڕۆڵێکی کارای ھەیە لە یارمەتی دانی ناسینی باشتری ھەڵوێستی یەکترو گەشە پێ دانی ھاوکارییە ھاوبەشە دووقۆڵییەکان.

«کریستینا مارکوس لاسێن» بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی دانیمارکیش وێڕای جەخت کردن لە سەر گرینگایەتیی ڕۆڵ و جێ و شوێنی ئێران لە ناوچەکەدا وتی: بەردەوام کرانی دانوستان و پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ ئێران لە سیاسەتی دەرەوەیی دانیمارک دا گرینگایەتیەکی بەرفراوانی ھەیە.

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی دانیمارک  وێڕای پەرۆشی دەربڕین لە پەرەسەندنی ئاڵۆزی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا پێشی داگرت: بەکارھێنانی دانوستان و وتووێژی سیاسی، تاکە ڕێگایە بۆ دەرباز بوون لەم دۆخەو دوورکەوتنەوە لە ھەڵایسانی شەڕ لە ناوچەکەدا.

سەرپەیڤ