کانونی دوھەم 23, 2020 15:47 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران هەروا ئامادەی وتوویژە لەگەڵ دراوسێکانی

وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کرد لەسەر هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی لەمەر پاڵپشتی لە وتوویژیی ناوچەیی هاوڕەوت لەگەڵ پاوەجێی و پشکوتنی وڵاتان و گەڕاندنەوەی هیوا بۆ گەلانیی ناوچەکە.

"موحەممەد جەواد زەریف"  وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە تویتەرەکەی دا بەزمانی عەرەبی نووسی: ئێران  هۆگرە بۆ وتووێژ لەگەڵ دراوسێکانی وئامادەی دەورگێرییە لەهەرکارێک دا بە قازانج و بەرژەوەندی خەڵکی ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا بەشداری بکات.

زەریف گوتیشی: ئێران لەهەر کردەوەیەک کە هیوا بگەڕێنێتەوە بۆ خە؛ڵکی ناوچەکە وپاوەجێی و بەختەوەری ئەوان دابینکات،پێشوازی دەکات.

"فەیسەل بین فەرحان"  وەزیری دەرەوەی  عەرەبستان دوێنێ (چوارشەممە) لە وتوویژ لەگەڵ ڕویتێرزهاوکات لەگەڵ دووپات کردنەوەی ئیدعا نەسلمێندراوەکانی لەدژی ئێران،ئامادەیی ڕیاز بۆ وتوویژ لەگەڵ تارانی ڕاگەیاندووە. وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بەرلەمە گوتبووی: ئێران بۆ وتووێژ لەگەڵ عەرەبستان و وڵاتانی دیکەی دەڤەری کەنداوی فارس ئامادەیە.

سەرپەیڤ