کانونی دوھەم 24, 2020 07:50 Asia/Tehran
  • موسەوی: هەڕەشەی تیرۆر کردنی سەردار قائانی لە لایەن برایان هوکەوە، پەردە لە سەر تیرۆریزمی دەوڵەتی ئەمریکا هەڵدەداتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران قسە بێشەرمانەکانی سەرۆکی گرووپی هەنگاوی ئێران" لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هەڕەشەی تیرۆر کردنی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدرانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی ئیدانە کرد.

"برایان هوک" سەرۆکی گرووپی تایبەت بە ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی «الشرق الاوسط» لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆڕی جیهانیی ئابوری لە داڤووسی سویس لە قسەگەلێکی بێ شەرمانەدا وتی: سەردار سەرتیپ "ئیسماعیل قائانی" کە جێگرەوەی سەردار سپەهبۆد شەهید قاسم سولەیمانی" لە هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییە، بێتوو هەر ئەو ڕێگایەی سولەیمانی بگرێتە بەر، بە هەمان چارەنووس تووش دەبێ.

سەید عەبباس موسەوی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی:قسەکانی ئەم کاربەدەستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاشکرا ڕاگەیاندن و پەردەلادانی ئاشکرا لە سەر تیرۆریزمێکی ئامانجدار و دەوڵەتیی ئەم وڵاتەیە.

موسەوی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: پاش ڕژێمی زایۆنی ئەمریکا دووەم ڕژێمێکە کە بە شێوەی فەرمی ڕادەگەیەنێ کە هەموو ئیمکاناتی دەوڵەت و توانای هێزە چەکدارەکانی خۆی بۆ ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی بەکار هێناوە و لە داهاتوویشدا لە سەر ئەو کارەی بەردەوام دەبێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو کردنی ڕژێمی ئەمریکا بە کردەوەی تیرۆریستی بە نیشانەی لاوازی، داماوی و سەرلێشێوایی کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە زانی و داوای لە ئەندامانی کۆمەڵگەی جیهانی کرد ئەو کردەوانە و هاندانی تیرۆریزمی دەوڵەتی ئیدانە بکەن لەبەر ئەوەی کە بەردەوام بوونی ئەو ڕەوتە درەنگ یان زوو بەرۆکی هەموان دەگرێتەوە.

سەرداری ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەر لەبەیانی ڕۆژی سێهەمی ژانڤییە بە بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی ئێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو هاوڕێ لەگەڵ "ئەبوومەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ٨ کەسی دیکە لە پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی دەسدرێژکار و تیرۆریستیی  ئەمریکایی لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدای پێتەختی ئێراق شەهید بوو. ئەو جەنایەتەی ئەمریکا بەرەوڕووی ئیدانەی بەربڵاوی جیهانی بوویەوە.