کانونی دوھەم 24, 2020 17:04 Asia/Tehran
  • گوتاربێژی ئەمڕۆی نوێژی هەینی تاران : ئۆپەڕاسیۆنەکەی ئێران دەسەڵاتی سەربازی ئەمریکای تێک ڕماند

گوتاربێژی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران وتی : هێرشە مووشەکیەکەی ئێران بۆسەر بنکەکانی ئەرتەشی داگیرکەری ئەمریکا لەنێو خاکی ئێراق دەسەڵاتی جەنگی ئەو وڵاتەی تێک ڕماند.

حوجەتولئیسلام وەلموسلمین سەیدمحمد حەسەن ئەبووتورابی فەرد وێڕای ئاماژە بە بەشداری بەربڵاوی خەڵکی ڕاپەڕیوو موسوڵمانی تاران لە ڕێ و ڕەسمی نوێژی هەینی هەفتەی ڕابردوو بە گوتاربێژی مەقامی مەزنی ڕەهبەر وتی گەلی ئێران دیسانەوە بە بەشداری فەرامۆش هەڵنەگری خۆی لەم ژوانگەیە پەیوەندی پتەوی خۆی لەگەڵ ڕێبەری ڕاپەڕین و ئامانجە مەزنەکانی ئیمام و شەهیدان.

گوتاربێژە کاتیەکەی نویژی هەینی ئەمڕۆی تاران وتی : شەهیدکرانی سەرداری ژینڕاڵی قاسم سلێمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ڕاپەڕینیب ئیسلامی لەلایەن هێزە ڕەشەکوژەکانی ئەمریکاوە  دەسپێکێک بوو بۆ کۆتایی هاتنی ناڕەوای بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەداو ئەوە هەنووکە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا خۆیان بە دۆڕاوو سەرشکاو دەزانن لە ناوچەکەدا.

ئەبووتورابی فەرد وێڕای ئاماژە بە بەشداری بەملوێن کەسی خەلکی ئێراق لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆیان بە دژی رژیمی ڕەشەکوژی ئەمریکا و نەفرەت و بێزاری خەڵکی وڵاتەکەیان لەو ڕژیمە بە ڕاشکاویش وتی : خەڵکی قارەمانی ئێراق بەو ڕێپێوانەیان یەوموڵڵایەکی دیکەیان خوڵقاندو لەغەڵ دیکەی گەلانی موسوڵمانی ناوچەکە دروشمی مردن بۆ ئەمریکایان بەرز کردەوە.

گوتاربێژە کاتیەکەی نوێژی هەینی تاران هەروەها پێداگریشی کرد لەسەر پێویستی یەکیەتی و یەکریزی گەلانی موسوڵمانی ناوچەکە بۆ خەبات بەدژی پیلانگێڕیەکانی ئەمریکا.