کانونی دوھەم 24, 2020 18:10 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەردەلادان لەسەر تابلۆی ڕێککەوتنی ترامپ لەجیات ڕێککەوتنی بەرجامی بەئاراستەی ڕێککەوتنی ئەمریکیەکان زانی.

عەباس مووسەوی سەلەئێوارەی پێنج شەم لە تویترەکەی و لەدژکردەوە بە پەردەهەڵدانەوە لەسەر تابلۆی ڕێککەوتنی ترامپ لەلایەن برایان هووکی نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە نووسی : دەستەواژەی ڕێککەوتنی ترامپ هەرتەنیا بەدیارخستنی خەیاڵاتی بوونی کۆنینەی ئەمریکایە کە ئەویش لە ملهوڕی جێگرتوو هەست بە خۆبەزلزانی سەرچاوە دەگرێ.

باس کرانی ڕێککەوتنی ترامپ هاوکات لەگەڵ چالاک بوونی میکانیزمی چارەسەری ناکۆکی بەرجام لەلایەن وڵاتانی ئوروپایی یەوە هاتە ئاراوە ، ئەو سێ بابەتەی کە بەهیچ شێوەیەک هەر پەیوەندیشی بە بەرجامەوە نیە دیسانەوەش هێنراوەتە ئاراوە کە ئێران مافی پیتاندنی ئۆرانیۆمی نەبێ ، لەمەڕ پڕۆگرامی ناڤۆکی قسە بکرێ و هەڵوێستی ناوچەیی ئێرانیش بگۆڕێ ، بە ئاراستەی بەنێو ڕێککەوتنی ترامپ ڕاگەیاندراوە .

ئەو خاڵانە پێشتریش لەلایەن هێندێک لە وڵاتانی ئوروپایی نێو بەرجام بۆوێنە بریتانیا هاتبوە ئاراوەو ئەوەش بەدیاری دەخا کە لە مژاری بەرجام دا ئوروپا بۆتە هاودەنگی ئەمریکاو ناتوانێ سەربەخۆ بڕیار بدا.

هەر بەم ئاراستەیەدا محمدجواد زەریفی شالیاری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەم لە تویترەکەی دا دیسانەوە وێڕای ڕەخنە لە ئوروپا لەبەر هەڵوێستە نوێکەی لە بەرامبەر بەرجام دا لەپاش هەرەشە تارەفەیەکەی سەرۆکی ئەمریکا وتی : ئوروپا وا باشترە دەسەڵاتی خۆی بەرێوە بەرێ.

ئوروپا بەم هەڵوێستە نوێەی خۆی دژ بە بەرجام دیسانەوە بەدیاری خست لەبواری  ڕۆڵ گێڕان و بەڕێوەبردنی ئیرادەو دەسەڵاتی سەربەخۆی دا بێ دەسەڵاتە ، هەڕەشەی ترامپ لەمەڕ زیادکردنی ٢٥ لەسەدی تارەفە لەسەر ئۆتۆمبێلی ئوروپایی ئەوپەری بەستراوەیی ئابووری و ڕامیاری ئەو وڵاتانە بە ئەمریکا نیشان دەداو بانگەشە لەمەر گرینگی دەسەڵاتی ئوروپایی تووشی پرسیارو کێشە کردوە.

ئوروپا کە بەرجامی بە بەرهەمی دیپلۆماسی جیهانی و ڕۆڵگێڕانی شەش دەسەڵاتی جیهان پێناسە کردوە هەنووکە وەک لایەنێکی نێو ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە توانای ڕۆڵگێڕانی سەربەخۆی لەو گۆڕەپانەدا نیە.

پاشەکشەی ئوروپا لەبەرامبەر هەڕەشەی سەرۆکەکەی ئەمریکادا کۆڵەکەی هێزی ئوروپایی لەرزۆک کردوەو دیارە دارمانی بەرجام لەئاکامی هەڕەشە تارەفەیەکەی ترامپ یش دوایین هەنگاوی فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا لەبەرامبەر ئوروپادا نابێ.

گۆڕانکاریە جیهانیەکان کە لەپاش چوونی ترامپ بۆ کۆشکی سپی هاتوونە ئاراوە بۆوێنە هاتنەدەری لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان و چەند دامەزراوەیەک بەباشی بەدیاری دەخا کە حەزی واوەیاسایی ترامپی تێرنەخۆرەو ئەو بابەتەش پەیوەندیەکی ماناداری هەیە لەگەڵ لاوازی بەرێوەبرانی فەرمانڕەوایی ئوروپایی.

هەڕەشەو ترساندنی هەڵوێستی ترامپ بەئامانجی بەرەوپێش بردنی ئەمریکایە و بێتوو ئوروپایەکان هەروا بە ئاراستەی ئەو هەڵوێستەدا بچنەپێش ناکرێ بەرچاوڕونیەکی مێژویی بۆ دەسەڵات و فەرمانڕەوایی ئوروپایی بەدی بکرێ .

ئەو هەڵوێستانەی کە هەنووکە لە ئوروپادا هەیە ، نیشاندەری درزێکی تێ دایەو هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەهەمبەر بەرجام و هاوڕێ یەتی بەتەواوی بۆریس جانسۆن لەگەڵ هەڵوێستی ترامپ بەباشی بەدیاری دەخا کە بیروباوەڕی ترامپی بەتەواوی ڕەخنەی کردۆتە ناو کەرتی بنیادی دەسەڵاتی ئوروپا.

لە دۆخێکی ئاوادا ئەوەی کە بەرجام ڕزگار دەکا وڵاتانی ئوروپایی نێو بەرجام وەفا بکەن بە بەڵێنەکانیان و هێنانە بەرباسی پرسی نوێ و قسەکردن لە ڕێککەوتنی شتێک نیە جگە لە خەیاڵات چونکە ئێران وڵاتێکی سەربەخۆیەو لەمەر فاکتۆرگەلی بەردەستانەو مەڵبەندی دەسەڵاتەکەی قسە ناکا.

سەرپەیڤ