کانونی دوھەم 25, 2020 14:48 Asia/Tehran
  • بروسکەی هاوخەمیی ئێران لە گەڵ حکومەت و گەلی تورکیا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی داخ و پژارەی قووڵ لە ڕوودانی بوومەلەرزە لە وڵاتی ورکیای دراوسێ لە گەڵ حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە، بە تایبەتی بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە هاوخەمی دەربڕی.

 سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە بە دەربڕینی داخ و پەژارەی قووڵ لە ڕووداونی بوومەلەرزە لەو وڵاتە دراوسێیە کە بووە هۆی گیان لەدەست دان و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە خەڵکی ئەو وڵاتە و هەروەها خەساری مادی بەرفراوان، لە گەڵ حکومەت و گەلی تورکیا، بە تایبەتی بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە هاوخەمی دەربڕی.

موحەمەد فەرازمەند باڵوێزی ئێران لە تورکیاش لە پەیامێکی تویتەردا وێرای دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ حکومەت و گەلی تورکیا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە کرد.

شیاوی باسە بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی تورکیا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی بوومەلەرزە ٦.٨ ڕیشتەریەکەی شەوی هەینی لە پارێزگای ئەلازیغ، تا ئێستا 19 کەس کوژراون و 772 کەس بریندار بوون و 30 کەسیش بێسەر شوێنن.