مووسەوی : هەڵس و کەوتی نایاسایی ئەمریکا لەگەڵ ئێرانیەکان پێوشوێن هەڵگرە لەنێو ناوەندە مافی مرۆڤیەکان دا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای شەرمەزارکردنی هەڵس و کەوتی نایاسایی و نامرۆڤانەی سنورڤانی ئەمریکا لەگەڵ هاووڵاتی و لەدایک بووانی ئێرانی وتی ئەو کردەوە پێشێلی ئاشکرای مافی مرۆڤ و شایانی هێنرانەبەر باس و پێوشوێن گرتنە لە کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان دا.
سەیدعەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە وتی : هەڵس و کەوتی ناسایی نامرۆیی ئەم دوایانەی هێزی سنوورڤانی ئەمریکا لەگەڵ هاووڵاتیان و لەدایک بوانی ئێرانی تەواو ڕەگەزپەرەستانەیە کە هەرتەنیا لەبەر ڕەگەزو گەل و ڕەنگە ئایینزای ئەو کەسانە بەڕێوە دەچێ.
مووسەوی بە ڕاشکاوی وتی : سنوورڤان و هێزە ئاسایشیەکانی ئەمریکا لە بیروباوەڕی ڕامیاری و ئایینی ئێرانیەکان دەپرسن و بە زۆریش دەچنە نێو ئیکانتی سۆشیال میدیاکانیانەوە کە دیارە ئەوەش بە وێنگەی ئەنگیزاسیۆن و پشکنینی بیروباوەڕی تاکەکەسی و پێشێلی ئاشکرای مافی مرۆڤ دێتە ئەژمار.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد کە ئەو هەڵسو کەوتە دژی ئێرانیە بەئاراستەی هەڵوێستی دوژمنکارانەو قین لەدڵانەی ڕژیمی ئەمریکا دژبە ئێران و ناسنامەو هەبوونی ئێران بەڕێوە دەچێ.