کانونی دوھەم 25, 2020 17:41 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران لەسەر بەدواداچوونی مافەوانیی تاوانکاریەکەی ئەمریکا بۆ تیرۆر کردنی سەردار سولەیمانی

سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران جەختی کردەوە لەسەر بەدواداچوونی دادڤانی و هەمەلایەنەی تاوانکاریەکی ئەمریکیەکان بۆ تیرۆرکردنی سەردار سولەیمانی و هاوڕێیانی .

سەید ئیبراهیم رەئیسی رۆژی شەممە لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادڤانیی عێراق ، بە ئاماژە بە دانپیاهێنانی فەرمیی رژێمی ئەمریکا بە تیرۆرکردنی سەرداری موقاوەمە وتیشی: ئەم تاوانکاریە بە پێچەوانەی هەموو پەیمان و یاسا نێودەوڵەتیەکان بووە و داوای جددی خەڵکی عێراق و ئێران ، بەدواداچوونی مافەوانی و سزادانی فەرماندەران و ئەنجامدەرانی ئەم تیرۆرەیە .

بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای دادڤاینی عێراقیش وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە سەردار سولەیمانیی و ئەمەهدی موهەندیس لەپاڵەوانانی خەباتی دژی تیرۆریسم و رزگارکردنی عێراق لە ژێر چەپۆکی داعش بوون ، گوتیشی : ئامادەی هاریکاری و هەنگاوی هاوبەش لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانین لە کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتیەکان تا گەیشتن بەم ئامانجە .

سەرپەیڤ