کانونی دوھەم 26, 2020 18:43 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان : پێداگری لەسەر درێژەی هاوکاری دوولایەنە

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان جەختیان کرد لەسەر ئیرادەی دەوڵەتەکانی دوو وڵات و درێژەی هاوکاری نێوانیان .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  یوسف بن عەلەوی  وەزیری دەرەوەی  عومان  ئەمڕۆ  یەکشەمە  لە  ڕێگای  گەڕانەوەی  لە دانیشتنی داووسی سووئسڕا  لە ڕاگرتنێکی کورت  لە تاران  لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف  وەزیری  دەرەوەی  کۆماری  ئیسلامی  ئێران  دیداری کرد و دوو لایەن  سەبارەت بە  گەرەنتی  ئیمنی   دەریا گەڕی و ئاسایشی  وزە  بۆ هەموو  وڵاتان  بیروڕایان گۆڕیەوە .   پەیوەندی  دوو لایەنە  و ناوچەیی بە تایبەت  هاوکاری  ئێران  و عومان  لە  گەرووی  هورموز لە  تەوەرەکانی  دیکەی  بیروڕاگۆڕینەوەکانی زەریف و بن عەلەوی بوو . ئەوە چوارەکین  دیداری  وەزیرانی  دەرەوەی عومان و ئێران لە یەک مانگی  ڕابردووە .

سەرپەیڤ