زەریف : خەونی تڕەمپ بۆ دانوستانی دوو قۆڵی ، خەونێکی بەتاڵە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو لە بروسکەیەکی توویتەری دا روو لە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، جەختی کردەوە ، هەوڵی واشنگتۆن بۆ وتووێژی دوو قۆڵی لە گەڵ تاران خەیاڵێکی پڕوپوچە.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ڵامی تویته‌که‌ی دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکای دایه‌وه.
تره‌مپ له‌و تویته‌دا دانوستانی له گه‌ڵ ئێران ڕه‌تکردووه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر وێنه‌ی چه‌ندین به‌شی وتووێژه‌که‌ی له گه‌ڵ گۆڤاری ئشپیگلی ئه‌ڵمانیا و لینکی ئینلیزی ئه‌و وتووێژه‌ی بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: باشتره که ڕاوێژکاره‌کانی به دوناڵد تره‌مپ بڵێن که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له سه‌ر ڕاستییه‌کان دابڕێژێت، نه‌ک له سه‌ر هه‌واڵه‌کانی فۆکس نیوز و وه‌رگێڕه فارسی زمانه‌کانی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا سه‌باره‌ت به دانوستانی نێوان تاران و واشنتن ڕایگه‌یاندبوو که به لای کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه گرنگ نییه که کێ له کۆشکی سپی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی که گرنگه سیاسه‌ت و هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌وانه. دوناڵد تره‌مپ ده‌توانێت چاکسازی له سیاسه‌ته‌کانیدا بکات، گه‌مارۆکان هه‌ڵبگرێت و بۆ مێزی دانوستان بگه‌ڕێته‌وه.
کاربەدەستانی ئەمریکی لەوان دۆناڵد تڕەمپ ، لە چەند مانگی رابردوودا بە جاران بانگەشەی ئەوەیان کردووە بە دوای دانوستان لە گەڵ ئێران دان .
واشنگتۆن ساڵی 2018 بە شێوەی نایاسایی لە رێککەوتنی ناڤۆکی کە چەندین ساڵ هەوڵی بۆدربوو کشایەوە و گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکیەکانی راگەیاند .