شوبات 01, 2020 09:10 Asia/Tehran
  • ١٢ی ڕێبەندان ؛ دەسپێکی گۆڕانکارییەکی گەروە لە سەر ڕێگای سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیدا

چڵ و یەکساڵ لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێکدا دوازدەی ڕێبەندانی ساڵی 1357 هەتاوی پێشوازیی بەربلآوی جەماوەری هۆشیارو ڕاپەڕیوی ئێران لە ئیمام خومینی بێ وێنە بوو بە چەشنێك كە دەكرێ بڵێین لە هێچ سەردەمێكی هاوچەرخ دا خەڵك ئاوا پێشوازیان نەكردوە لە كەسایەتی خۆشەویستی خۆیان.

ئەو ڕۆژەی کە بزووتنەوەی پڕ سۆز و خرۆشی گەلی ئێران دژ بە ڕژێمی شای گەیاندە ئەوپەڕی خۆی تا بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بگاتە سەمەر.ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ڕێبەندان ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی گەڕانەوەی مێژووسازی ئیمام خومەینی (رە) بۆ ئێران.

ئیمام خومەینی (رە)

 

ھەتا بەرلە سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیی لە ئێراندا سیستەمێکی ئیسلامی لە ئارادا نەبوو و پەیوەندیی نێوان پاشاکان لە ئێراندا پەیوەندیی چەوسێنەرو چەوساوە و سوڵتان و ڕەعیەت بوو،پاشاکان وایان ھەست دەکرد کە کەسانێکی داگیرکەرو سەرکەوتوون کە زۆریان بەسەر خەڵکدا شکاوە، بەڵام سەرەنجام حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) ئەم زنجیرە بەردەوامەیان لێکپساند و خاڵێکی جێی سەرنجیان لەمێژووی ئێراندا بەدیی ھێناو شمشێری ئیسلامەتیی جەماوەریان دژی دوژمنانی ئیسلام و خەڵک و کۆڵۆنیالیستەکان بەکار ھێنا.

ڕێپێوانی خەڵکی ئێران لە ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ٥٧ی هەتاوی

 

١٢ی ڕێبەندان دەبێ بە خاڵەوەرچەرخانێک بزانین لە سەروبەندی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا. لەبەر ئەوەی کە لە سای ئەم بزووتنەوە گەورە و مێژووییە بە ڕێنوینی  و لێهاتوویی ئیمامی خوالێخۆشبوو، شۆڕشی ئیسلامی لە شەڕێکی دوور و درێژ لەگەڵ حکومەتی زوڵم و زۆر بە سەربەرزی و سەرکەوتوویی هاتە دەرەوە.

 

ئەم شۆڕشە ئێستاکە چوار دەیەیە کە لە ڕێگای گەشانەوە و پێشکەوتندا هەنگاو هەڵدەگرێ؛ بە بێ ئەوەی تەنیا تۆزقاڵێکیش لە بەها شۆڕشگێڕانەکانی و ئارمانجە بەرزەکانی خۆی پاشگەز بووبێتەوە.چاوخشاندنێک بە سەر کارنامەی٤٠  ساڵی ڕابردووی ئەو ڕاستییە دەردەخات کە نزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەربەرزی و لەوپەڕی شانازییەوە توانیویەتی بەرامبەر بە پیلانەکان لە شەڕی ڕەق تا شەڕی نەرم راوەستێ.

 

ئەمساڵیش چل ویکەمین بەهاری شۆڕشی ئیسلامی لە کاتێکدا دەست پێ دەبێ کە ئێران لە هەموو بوارێکدا لەوپەڕی سەربەخۆیی و دەسەڵاتدارییەوە بەرامبەر بە هەموو هەڕەشە و گوڕەشەیەک ڕاوەستاوە و لێبڕاوانە  و بە هەموو تواناوە بەرەو پێشەوە هەنگاو هەڵدەگرێ.دوژمانی نزامی کۆماری ئیسلامی لە هەموو ئەم ساڵانەدا بە هەموو چەشنە پیلانگێرییەک هەوڵیان داوە ئێران تەریک بخەنەوە و خەڵک لە شۆڕشی ئیسلامی هیوابڕاو بکەن، بەڵام وێڕای ئەو هەموو پیلانگێڕییانە نەیانتوانی، زەبرێک لە بنەما و بنچینەی شۆڕش و نزامی کۆماری ئیسلامی بدەن.

بایکۆتە ئابوورییەکانی ڕۆژاوا بە سەرکردایەتیی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران کە ئامانجێکی جگە لە مانوو و وەڕەز کردنی گەلی ئێران و وازهێنانیان لە درێژە پێدانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەیان نەبوو، ئێستاکە بووە بە ڕەوتێکی بێکەڵک و پەک کەوتوو.

 

پێشبینیی نادرووستی دوژمنانی نزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە هۆی ئەوەی کە ئەوان ڕێگایەکی دوور و درێژ لە دوژمنایەتی کردنی ئێران بگرنە بەر. بەڵام ئەو کردەوە و ئاکارانەی ئەوان تەنیا بۆتە هۆی ئەوەی مەزنایەتی و شانازییەکانی گەلی ئێران زیاتر ببێ تا ڕادەیەک کە تەنانەت دوژمنانی گەلی ئێرانیش دان بەو ڕاستییەدا بنێن.

Image Caption

 

نزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارێکدا بە کردەوە ئەوی نیشان دا بێتوو گەلێک بیهەوێ سەربەرزی، شوناس ئاسایش و قازانجەکانی بە دەست بێنێ، پێویستی بە خۆراگری و لەخۆبردوویی و بڕوابەخۆیی هەیە و دەیەی فەجری ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ئەو پەیامە جیهانییەی پێیە.

سەرپەیڤ